كاتێك له ئاماره‌كانی كۆرۆنا له دنیادا ورد ده‌بیته‌وه ده‌ره‌نجامی سه‌رنجڕاكێش ده‌سته‌به‌ر ده‌بن. هه‌ر ئێسته دۆخی 95%ی تووشبووانی دنیا به كۆرۆنا جێگیره و ته‌نیا 5% له تووشبووان دۆخه‌كه‌یان ناجێگیره و له‌وانه‌یه پێویستیان به چاودێری چڕ هه‌بێت.
له نزیكه‌ی 220 هه‌زار تووشبووی كۆرۆنا له دنیادا، نزیكه‌ی نۆ هه‌زار كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و 85 هه‌زار و 71 كه‌سیش به ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و بۆ ماڵه‌وه هاتوونه‌ته ناردن.
به‌وپێیه هێشتا 125 هه‌زار و 34 نه‌خۆشی كۆرۆنا هه‌ن كه كه‌یسه‌كه‌یان چالاكه و ده‌گوترێ ته‌نیا 5%ی ئه‌و كه‌یسانه گیانیان له مه‌ترسیدایه و 95%یان دۆخیان جێگیره.
به‌گوێره‌ی
worldometers كۆی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له سه‌رانسه‌ری دنیادا دۆخه‌كه‌یان ناجێگیره و مه‌ترسی مردنیان لێ ده‌كرێ، شه‌ش هه‌زار و 815 كه‌سن و 118 هه‌زار و 219 كه‌سیش دۆخه‌كه‌یان جێگیره.
به‌گشتی 94 هه‌زار و 729 كه‌س كه‌یسه‌كه‌یان به چاكبوونه‌وه بێت یان مردن داخراوه. له‌و ژماره‌یه 85 هه‌زار و 751 كه‌سیان به یه‌كجاری چاك بوونه‌ته‌وه و هه‌شت هه‌زار و 978 كه‌سیش گیانیان له ده‌ست داوه. به‌وپێیه 91%ی كه‌یسه داخراوه‌كان چوونه‌ته ماڵه‌وه و 9%یش مردوون.
له هه‌رێم ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا 40 كه‌سه, یه‌ك كه‌س مردووه و 13 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه.
له هه‌رێمی كوردستان كۆی ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا 40 كه‌سه كه له‌و ژماره‌یه یه‌ك كه‌س مردووه و 13 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه. وه‌ك به‌رپرسانی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستانیش ئاماژه‌ی پێ ده‌كه‌ن، دۆخی سه‌رجه‌م تووشبووانی كۆرۆنا باشه و توانیویانه كۆنترۆڵی دۆخه‌كه بكه‌ن.
له عێراق ژماره‌ی تووشبووان 165 كه‌سه كه له‌و ژماره‌یه 12 كه‌س مردوون و 43 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه.