له فه‌رمانێكى تایبه‌تدا وەزیری تەندروستیی عێراق فەتلاوی لە بازنەی کۆنترۆڵی کۆرۆنا له لێژنه‌كانى عێراق ده‌كرد و ئاگاداریى كردووه‌ته‌وه كه چیتر بۆى نییه به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كان بكات، به‌رپرسێكى ئه‌و وه‌زاره‌ته‌یش هۆكاره‌كه‌ى ئاشكرا ده‌كات.
وه‌زیرى ته‌ندروستى پێى وایه فه‌تلاوى هیچ سوودى نییه
به‌پێى ئه‌و فه‌رمانه‌ى كه وەزیری تەندروستی عێراق بەفەرمی حەنان فه‌تلاوی ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری ژنان ده‌ركردووه، تێیدا ئاگادارى کردووه‌تەوە، چیتر ئامادە نەبێت لە کۆبوونەوەکانی شانەی قەیرانەکانی عێراق.
ئه‌مڕۆ پێنجشەم 19ی ئادار، د. نایف هاشم له تاقیگه‌كانی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستیی گشتیی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، فه‌رمانى دوورخستنه‌وه‌ى فه‌تلاوى به بڕیارى وەزیری تەندروستی عێراق و سەرۆک وەزیرانى كاربه‌ڕێكره‌ى عێراق بووه، به فه‌رمانیش پێشكه‌شى نووسینگەی سەرۆک وەزیران کراوه.
زیاتر گوتى، ئه‌وه دووره له ڕاستی كه دوور خستنه‌وه‌كه‌ى پێوه‌ندى به‌وه هه‌بێت ئەمڕۆ حەنان فەتلاوی وەک ئەندامی شانەی قەیرانەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا ڕای گەیاندبوو كه ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ له بەغدا و پارێزگاکانی تری عێراق هەفتەیەکی دیکه درێژدەکرێتەوه، به‌ڵكو پێوه‌ندى به‌وه‌وه هه‌یه گویڕایه‌ڵى فه‌رمانه‌كانى وه‌زیرى نه‌كردووه، وه‌زیرى ته‌ندروستى پێى وایه فه‌تلاوى هیچ سوودى نییه بۆیى فه‌رمانه‌كه‌ى ده‌ركرد.
ژمارەی تووشبووان به ڤایرۆسى كرۆنا لە عێراق گەیشتووەتە 177 حاڵەت كە 49 حاڵەتی چاكبوونەوە و 12 مردن هەیە، لەوكاتەی لە سەرانسەری دنیا 85831 چاكبوونەوە و 9277 مردن تۆمار كراوە.
ڤایرۆسی كۆرۆنا "Coronavirus" گرووپێك ڤایرۆسن كه تووشی مه‌مكداره‌كان ده‌بن، له‌وانه‌ش مرۆڤه‌كان و باڵنده‌كان. له مرۆڤه‌كاندا، ده‌بێته ھۆی ژه‌ھراویبوونی ھه‌ناسه‌دان به نه‌رمی، به‌ڵام له ھه‌ندێك باردا ده‌كرێ كوشنده بێت، له مانگا و به‌رازه‌كاندا ده‌كرێ ببنه ھۆی سكچوونیان له كاتێكدا له مریشكه‌كاندا ده‌بیته ھۆی ژه‌ھراویبوونی به‌شی ھه‌ناسه‌دانی سه‌ره‌وه.