دوو ملیار دینار بۆ زیانلێكەتووانی لافاوی دهۆك و زاخۆ تەرخان دەكات

:: PM:07:12:19/03/2020 ‌
لەسەر فەرمانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕی دوو ملیار دینار بۆ زیانلێكەتووانی لافاوی دهۆك و زاخۆ تەرخان دەكرێت.

وه‌زیرى ناوخۆ سه‌ردانى دهۆك ده‌كات
ئەمڕۆ پێنجشەم 19ی ئادار، بەگوێرەی راگەیەنراوێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە راسپاردە و فەرمانی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سبەی هەینی شاندێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی وەزیری ناوخۆ رێبەر ئەحمەد بۆ بەسەركردنەوەی جێبەجێكردنی رێنوێنییەكانی ریكارەكانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆرسی كۆرۆنا سەردانی پارێزگای دهۆك دەكات.

 وەك لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە، بە بڕیاری سەرۆكی حكوومەت، بڕی دوو ملیار دیناریش وەك یارمەتی بۆ زیانلێكەوتووانی لافاو لە دهۆك و زاخۆ خەرج دەكرێت.

دوێنی بەهۆی بارانێكی بەخوور لافاو لە دهۆك و زاخۆ دروست بوو كە بووە هۆی زیان گەیاندن بە سەتان ماڵ و تێكشكانی دەیان ئۆتۆمبێل .




وشە - سه‌رخێڵ هاشم