له ڕۆژانی ڕابردوو سه‌ركرده‌ی گرووپه جیا جیاكانی ڕیزی حه‌شدی شه‌عبی له حوسێنییه‌كانی نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا كۆبوونه‌وه‌ی مه‌رجه‌عیه‌تی حه‌شدیان ئه‌نجام داوه، ئه‌وانه‌ی له‌م مه‌رجه‌عیه‌ته به‌شدارن ئه‌و گرووپانه‌ن كه نه‌چوونه‌ته ژێر باری كۆماری ئیسلامی ئێران و ته‌نیا له ناوخۆی عێراق و به بڕیاری حكوومه‌ت جووڵه ده‌كه‌ن، ئه‌نجامدانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یش بێ به‌شداری گرووپه‌كانی سه‌ر به ئێران لێكدانه‌وه‌ی زۆر هه‌ڵده‌گرێ و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هاتووه‌ته ئاراوه، به فه‌رمی میلیشیاكان دابه‌ش ببن و ئه‌و به زۆر كۆكردنه‌وه‌یان له ژێر چه‌تری حه‌شد كۆتایی پێ بێت.
به گوێره‌ی زانیارییه دزه‌پێكراوه‌كان، ئه‌و گرووپانه‌ی ڕیزی حه‌شد كه پێوه‌ستن به نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا له ڕووی ئاینی و له ڕووی سیاسی و سه‌ربازییه‌وه‌یش ته‌نیا پێڕه‌وی فه‌رمانی به‌غدا ده‌كه‌ن، تاوتوێی چوونه پاڵ هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقیان كردووه و ده‌یانه‌وێ كۆتایی به ناوی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی بهێنرێت و ببن به سه‌رباز له ڕیزی سوپا و پۆلیسی فیدرالی عێراق، ئه‌مه‌یش له‌لایه‌ن حكوومه‌تی به‌غداوه پێشوازی لێ ده‌كرێ، به‌ڵام گرووپی دووه‌م كه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه به‌شدارییان پێ نه‌كراوه، سوورن له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی حه‌شد له ده‌ره‌وه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی تری عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ناوی هێزه‌كانی حه‌شد و له ژێر هه‌یمه‌نه‌ی حكوومه‌ته‌وه فه‌رمان و سیاسه‌ته‌كانی ئێران له عێراق و سووریا جێبه‌جێ بكه‌ن.
میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی به گوێره‌ی دوا زانیاری له نزیكه‌ی 70 گرووپی جیا جیا پێكهاتوون، ئه‌م دابه‌شكاری و دوو به‌ره‌ییه دوای كوشتنی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس و قاسم سلێمانی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا به ڕوونی و به قووڵی له ڕیزی گرووپه‌كان ده‌ركه‌وتووه و ئه‌و هاوسه‌نگییه‌ی پێشتر موهه‌ندیس ده‌یپاراست، ئێسته بوونی نه‌ماوه و دابه‌شبوونی گرووپه‌كان به‌سه‌ر دوو به‌ره‌كه‌ی سیاسه‌ت له عێراق به ته‌واوی ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه، یه‌كێكیان چوونه پاڵ ئێران و سیاسه‌ته‌كانیه‌تی، ئه‌وه‌ی تریش بریتییه له سیاسه‌تی عێراقی و بێلایه‌نی له ململانێی واشنتن و تاران له‌سه‌ر خاكی عێراق و پێڕه‌وكردنی سیاسه‌ته‌كانی حكوومه‌تی به‌غدا.
چوار گرووپی حه‌شد له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری كۆبوونه‌ته‌وه و ده‌یانه‌وێ بێنه ڕیزی سوپا و پۆلیسی فیدرالییه‌وه
گرووپی سه‌ر به ئێران ناویان لێ نراوه "گرووپه لاگیره‌كان، یان گرووپه‌كانی سه‌ر به میحوه‌ری موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی" كه ڕاسته‌وخۆ پێوه‌ستن به نووسنگه‌ی عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران، ئه‌بو فدك سه‌رۆكی كه‌تیبه‌كانی حزبوڵای عێراق، ئێسته دوای كوشتنی موهه‌ندیس سه‌رپه‌رشتیان ده‌كات، به‌ڵام ئه‌مه له لایه‌ن گرووپه‌كانی تری ناو حه‌شدی شه‌عبی كه سه‌ر به ئێران نین به توندی ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه، كه ئه‌بو فدك ببێته شوێنگره‌وه‌ی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس.
سه‌رچاوه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه هه‌ریه‌ك له گرووپه‌كانی "لیوای عه‌لی ئه‌كبه‌ر، فیرقه‌ی ئیمام عه‌لی، لیوای پشتیوانانی مه‌رجه‌عیه‌ت، فیرقه‌ی عه‌باس" له‌گه‌ڵ نه‌جاح شمه‌ری وه‌زیری به‌رگری عێراق كۆبوونه‌ته‌وه و ئاماده‌یی خۆیان و سه‌رجه‌م چه‌كداره‌كانیان ده‌ربڕیوه، بۆ ئه‌وه‌ی بخرێنه ڕیزی هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق له سوپا و پاسه‌وانی سنوور و هێزه‌كانی تر.
به‌رپرسێكی باڵای عێراق له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌وباره‌وه به ڕۆژنامه‌ی "
العربی الجدید"ی ڕاگه‌یاندووه، كه كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیری به‌رگری و ئه‌و گرووپانه بۆ هاتنه‌وه‌یان بووه بۆ ڕیزی هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری، به‌ڵام پرسیویانه و ویستوویانه دڵنیا ببنه‌وه، كه چۆن تێكه‌ڵبوونه‌وه‌كه ئه‌نجام ده‌درێ و چۆن ڕێك ده‌خرێنه‌وه و ده‌خرێنه ناو چ هێزێكه‌وه و كۆمه‌ڵێك پرس و ورده‌كاری تریان داواكردووه، به‌ر له‌وه‌ی به ته‌واوی ده‌ست به جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌یان بكه‌ن.
به‌رپرسه‌كه ئاماژه‌ی داوه، كه گرووپه‌كانی سه‌ر به ئێران له ڕیزی حه‌شد، چه‌كی عێراقیان بردووه و چوونه‌ته سووریا و خزمه‌تی ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن، جیا له‌وه‌یش بنكه سه‌ربازییه‌كانی عێراق بۆردمان ده‌كه‌ن كه جیا له هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان هێزی عێراقیشی تێدایه، ئه‌مه‌یش وایكردووه كه ئه‌مه‌ریكییه‌كان وه‌ڵامی توندیان هه‌بێت و شه‌ڕ و گرژی دروست ببێته‌وه، بۆیه به‌غدا ده‌یه‌وێ به ته‌واوی كۆتایی به‌مه بهێنێت، ئه‌و گرووپانه‌ی دێنه‌وه ڕیزی وه‌زاره‌تی به‌رگری و هێزه‌كان به میكانیزمی گونجاو تێكه‌ڵ ده‌كرێنه‌وه و ئه‌وانه‌ی تریش به نایاسایی هه‌ژمار ده‌كرێن و چه‌ك ته‌نیا له ده‌ست هێزه فه‌رمییه‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌مێنێته‌وه.
گرووپه‌كانی سه‌ر به ئێران له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی مه‌رجه‌عیه‌تی حه‌شدی شه‌عبی به‌شدارییان پێ نه‌كراوه
كه‌ریم نووری سه‌ركرده‌ی پێشوو له ڕیزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌وباره‌وه گوتی، ئێمه‌یش ده‌مانه‌وێ هێزه‌كانی حه‌شد ببن به هێزی عێراقی و پابه‌ندی بڕیاره‌كانی حكوومه‌ت بن و ده‌ستوه‌ردانی سیاسییه‌كان له نێو گرووپه‌كان كۆتایی پێ بهێنرێت و پابه‌ندی بڕیاره‌كانی مه‌رجه‌عیه‌ت و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان بن، به‌ڵام ده‌رچوون له‌مه كاریگه‌ری له‌سه‌ر دۆخی ته‌ناهی عێراق دروست ده‌كات و پێویسته سنووری بۆ دابنرێ و چه‌ك ته‌نیا له ده‌ست هێزه فه‌رمییه‌كانی پێوه‌ست به فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان كۆ بكرێته‌وه و له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه هه‌مووی یاساغ بكرێت.