وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، كه سوپای وڵاته‌كه‌ی مووشه‌كێكی خێراتر له ده‌نگیان به سه‌ركه‌وتوویی تاقیكردووه‌ته‌وه و له ماوه‌ی پێنج ساڵی داهاتوویش مووشه‌كه‌كه به ژماره‌یه‌كی زۆر به‌رهه‌م ده‌هێنن و ده‌یخه‌نه خزمه‌ته‌وه، بۆ به‌هێزبوونی سوپا و بوونی مووشه‌ك و چه‌كی پێشكه‌وتووی هاوشانی چه‌كه پێشكه‌وتووه‌كانی ڕووسیا و چین.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی
پنتاگۆن هاتووه، به سه‌ركه‌وتوویی مووشه‌كێكی خێراتر له ده‌نگ له ناوه‌ندی كوای له هاوای له سه‌عات 22:30 به كاتی ئه‌مه‌ریكا تاقیكرایه‌وه.
له دوو ساڵی تر ئه‌مه‌ریكا زۆربه‌ی چه‌ك و مووشه‌كه‌كانی خێراتر ده‌بن له ده‌نگ
مارك ئێسپه‌ر وه‌زیری به‌رگری له‌وباره‌وه پێشتر ئاشكرای كرد، كه له ماوه‌ی دوو ساڵی داهاتوو، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و سوپاكه‌ی ده‌بێته خاوه‌نی چه‌كی زۆر پێشكه‌وتوو، كه سه‌رجه‌م چه‌ك و مووشه‌كه‌كانی خێراتر ده‌بن له ده‌نگ، ئه‌مه‌یش پێشكه‌وتنێكی زۆر گه‌وره‌یه و هێزی زیاتر به سوپای وڵاته‌كه‌مان ده‌دات.
تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و مووشه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كاتێكدایه له كۆتایی ساڵی ڕابردوو، مۆسكۆ مووشه‌كێكی كیشوهربڕی تاقیكرده‌وه، كه به گوێره‌ی لێدوانه فه‌رمییه‌كان 27 جار له ده‌نگ خێراتره، ڤلادیمێر پوتینی سه‌رۆكی وڵاته‌كه له‌وباره‌وه گوتی، ئێمه یه‌كه‌م وڵاتین كه خاوه‌نی مووشه‌كی خێراترین له ده‌نگ و به‌رده‌وامیش ده‌بین له په‌ره‌پێدانی توانا سه‌ربازییه‌كانمان.