هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی داعش له عێراق و سووریا ئاشكرای كرد، كه ده‌ستیان به كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له بنكه‌كانی مه‌شق و ڕاهێنانی هێزه‌كانی عێراق بۆ وڵاته‌كانیان كردووه، هۆكاری ئه‌م هه‌نگاوه‌یشیان بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری
به‌ریتانیا پێشتر بڵاوی كرده‌وه، كه ده‌ست به كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له عێراق ده‌كه‌ن، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و بۆ پاراستنی ژیان و سه‌لامه‌تی ڕاهێنه‌ر و سه‌ربازه‌كانمان.
به‌رپرسێك له‌وباره‌وه كه ناوی بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه ئاشكرای كردووه، كه سوپای عێراقیش له كۆتاییه‌كانی ئادار/مارس سه‌رجه‌م به‌رنامه‌كانی بۆ به‌رده‌وامی مه‌شق و ڕاهێنان به هێزه جیا جیاكان به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ده‌وه‌ستێنێت.
مه‌شقكردن به هێزه‌كان وه‌ستێنرا و ڕاهێنه‌ره‌كان بۆ وڵاته‌كانیان گه‌ڕێنرانه‌وه
ڕۆژی پێنجشه‌می ڕابردوویش هێزه‌كانی عێراق به فه‌رمی ته‌واوی به‌رپرسیاریه‌تی بنكه‌ی سه‌ربازی قائیمیان له سنووری سووریا وه‌رگرته‌وه، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه هات كه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له بنكه‌كه به ته‌واوی كشانه‌وه، به‌وهۆیه‌وه له ڕێوڕه‌سمێكدا هاوپه‌یمانان به‌رپرسیاره‌تی بنكه‌كه‌یان ڕاده‌ستی هێزه‌كانی عێراق كرده‌وه.