ته‌نگژه‌ی سیاسی له عێراق سه‌ره‌ڕای كاندیدكردنی عه‌دنان زورفی دوای شكستهێنانی محه‌مه‌د عه‌لاوی به‌رده‌وامی هه‌یه و به‌ره‌ی شیعه كه دژی زورفی وه‌ستاونه‌ته‌وه، ئاماده نین دانوستاندنیش له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی زورفی له كاندیدكردنی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت بكه‌ن، به گوێره‌ی ده‌ستووریش سه‌ركۆمار ناتوانێ له كاندیدكردنی كه‌سێك په‌شیمان ببێته‌وه و كه‌سێكی تر ڕاسپێرێت.
هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌رهه‌م ساڵح سه‌ركۆماری عێراق عه‌دنان زورفی سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی وه‌فای عێراق و سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌سڕی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق ڕاسپارد، به‌ڵام ئه‌مه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆكایه‌تیی نووری مالیكی و كوتله‌ی به‌در به سه‌رۆكایه‌تیی هادی عامری و عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق به سه‌رۆكایه‌تیی قه‌یس خه‌زعه‌لی و چه‌ند لایه‌نێكی تری شیعه به ته‌واوی ڕه‌تكرایه‌وه.
سه‌رچاوه‌كان له به‌غداوه له‌وباره‌وه به ڕۆژنامه‌ی "
العربی الجدید"یان ڕاگه‌یاندووه، كه ئه‌و لایه‌نه شیعانه له ڕێی نێوه‌ندگیره‌وه په‌یامیان بۆ به‌رهه‌م ساڵح ڕه‌وانه كردووه، كه هه‌رگیز قبووڵی بڕیاره‌كه ناكه‌ن و ده‌نگ به زورفی و كابینه‌كه‌ی له په‌رله‌مان ناده‌ن، بۆیه پێشنیازیان كردووه، كه عه‌دنان زورفی خۆی داوای لێبوردن بكات و ده‌ست له به‌رپرسیاریه‌تییه‌كه بكێشێته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی مانگێك له ئاماده‌كاری بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت به‌رده‌وام بێ و دواتریش كابینه‌كه متمانه‌ی پێ نه‌درێ و شكست بێنێت.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان ئه‌و لایه‌نه شیعانه داوایان له سه‌ركۆمار و به‌رپرسانی تری لایه‌نه‌كان كردووه، كه زورفی له كاندیدكردن دوور بخرێته‌وه و كه‌سایه‌تییه‌ك بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت ڕاسپێردرێت، كه سازانی گشتی له‌سه‌ر بێت.
عامر فایز ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی فه‌تح له‌وباره‌وه گوتی، هیچ نیازێكمان نییه له‌گه‌ڵ زورفی گفتوگۆ بكه‌ین له‌سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌ت و دانیشتنی له‌گه‌ڵ ساز بكه‌ین، ئه‌مه دژایه‌تی خودی زورفی نییه، به‌ڵكوو گرفت له میكانیزمی ده‌ستنیشانكردن و كاندیدكردنیه‌تی، بۆیه ڕه‌تی ده‌كه‌ینه‌وه كه له‌سه‌ر خۆی و حكوومه‌ته‌كه‌ین بدوێین و دانوستاندن له‌سه‌ر حكوومه‌ته‌كه‌ی بكه‌ین.
شیعه‌كان به كۆده‌نگی هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی زورفی دوور بخرێته‌وه
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان له ڕۆژانی ڕابردوو له ماڵی عه‌ماڕ حه‌كیم به‌ره‌ی حیكمه و هاوپه‌یمانی نه‌سڕ و سائیروونیش كۆبوونه‌ته‌وه و به توندی كاندیدكردنی عه‌دنان زورفیان ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یشیان بۆ دوو هۆكار گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، یه‌كه‌میان ڕاسپاردنی عه‌دنان زورفییه له‌لایه‌ن سه‌ركۆمار، بێ ئه‌وه‌ی لایه‌نه شیعه‌كان ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بده‌ن و له‌سه‌ری كۆك بن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانیش پشكی شیعه‌یه، بۆیه دیارییكردنی كه‌سێك بێ ڕه‌زامه‌ندی لایه‌نه‌كانی شیعه به پێشێلكردنی مافی خۆیان ده‌زانن، هۆكاری دووه‌میش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی شیعه تێبینیان له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی زورفی هه‌یه و به كه‌سێكی گونجاوی نازانن بۆ سه‌ركردایه‌تییكردنی حكوومه‌تی عێراق.
عامر فایز ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا، كه سه‌رجه‌م به‌رهه‌ڵستكارانی زورفی بڕیاره له داهاتوویه‌كی نزیك كۆ ببنه‌وه و لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش پێك بهێنن و ئاگادارییه‌ك بۆ سه‌ركۆمار ڕه‌وانه بكه‌ن كه به ته‌واوی كاندیدكردنی زورفی ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه، بۆیه پێویسته په‌شیمان بێته‌وه له‌و هه‌نگاوه‌ی، تا ئه‌زموونی محه‌مه‌د عه‌لاوی جاریكی تر دووباره نه‌بێته‌وه، چونكه حكوومه‌تی زورفی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی پێویست ده‌سته‌به‌ر ناكات و لایه‌نه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانیش له به‌رانبه‌ر ئه‌و كاره‌ی سه‌ركۆمار له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م دا كه‌سایه‌تییه‌ك به سازان دیاریی ده‌كه‌ن و ئاراسته‌ی سه‌ركۆماری ده‌كه‌ن.
په‌شیمانبوونه‌وه‌ی سه‌ركۆمار یاسایی نییه و شیعه‌كانیش دانوستاندن له‌گه‌ڵ زورفی ناكه‌ن
قوسه‌ی عه‌باس ئه‌ندامی شیعه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له‌وباره‌وه گوتی، كه زورفی كه‌سێكه پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی لایه‌نه سیاسییه‌كانی شیعه‌یه و كه‌سێكی ڕژد و سه‌ركه‌وتوویش نییه له پۆسته‌كانی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن كه پێشتر به‌ڕێوه‌ی بردوون، جیا له‌وه‌یش له‌لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌وه ڕه‌تكراوه‌ته‌وه، خاوه‌نی دوو ڕه‌گه‌زنامه‌یشه، بۆیه به ته‌واوی دژینه و پێویسته سه‌ركۆمار په‌شیمان ببێته‌وه.
عزه‌ت شابنده‌ر په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراقیش له‌وباره‌وه داوای له زورفی كرد، كه داوای لێبوردن بكات و ده‌ست له كاندیدكردنی بكشێته‌وه و دووپاتی كرده‌وه كه عه‌دنان زورفی له‌لایه‌ن به‌ره‌ی ئه‌مه‌ریكاوه پشتیوانی ده‌كرێ، نه‌یتوانیوه هاوسه‌نگی له نێوان به‌ره‌ی ئه‌مه‌ریكا و تاران دروست بكات، بۆیه به‌ر له‌وه‌ی كابینه‌كه‌ی ڕاده‌ستی په‌رله‌مان بكات، ئه‌نجامه‌كه‌ی ڕوونه كه شكست دێنێت.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی شابه‌نده‌ر ده‌ڵێ، زورفی نه به ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ر هاتووه، نه به پشتیوانی زۆرینه‌ی په‌رله‌مان، به‌ڵكوو سه‌ركۆمار كاندیدی كردووه، ئه‌مه‌یش به گوێره‌ی یاسا و ده‌ستوو له ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركۆمار نییه به ویستی خۆی كه‌سێك كاندید بكات، به‌ڵكوو گه‌وره‌ترین فراكسیۆن ئه‌و كه‌سه دیاریی ده‌كات و سه‌ركۆمار به‌شێوه‌یه‌كی ته‌شریفاتی ته‌نیا ڕایده‌سپێرێت.
تا ئێسته هه‌فته‌یه‌ك به‌سه‌ر كاندیدكردنی زورفی تێپه‌ڕیوه و له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی لایه‌نه‌كان نه‌یتوانیوه كۆ ببێته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی لایه‌نه شیعه‌كان به توندی ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه، به گوێره‌ی ده‌ستوور و یاسایش سه‌ركۆمار پاش ڕاسپاردنی كه‌سێك بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت مافی ئه‌وه‌ی نییه له بڕیاره‌كه په‌شیمان ببێته‌وه، بۆیه ته‌نیا دوو حاڵه‌ت بۆ گۆڕینی زورفی ماوه‌ته‌وه، یه‌كێكیان خودی عه‌دنان زورفییه كه ده‌ست بكێشێته‌وه و داوای لێبوردن له به‌رپرسیاریه‌تییه‌كه بكات، دووه‌میان به‌رده‌وامیه‌تی بۆ ئاماده‌كردنی كابینه وه‌زارییه‌كه‌ی و پێشكه‌شكردنیه‌تی به په‌رله‌مان و شكست هێنانیه‌تی، هاوشێوه‌ی ئه‌زموونه‌كه‌ی محه‌مه‌د عه‌لاوی.