سه‌رۆكی كۆمپانیای رۆسنه‌فتی ڕووسی ئاشكرای كرد، كه نرخی نه‌وت ڕوو له به‌رزبوونه‌وه ده‌كات و له ماوه‌ی شه‌ش مانگی داهاتوو ده‌گاته‌وه نرخی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی، ئه‌م قسانه‌ی سه‌رۆكی كۆمپانیاكه له كاتێكدایه له ڕۆژانی ڕابردوو به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برنت بۆ 28 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی دابه‌زی.
ئیگۆ
سیتشین سه‌رۆكی كۆمپانیای رۆسنه‌فتی ڕووسی له لێدوانێكی بۆ ڕۆژنامه‌وانان ئاشكرای كرد، زانیارییه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه به‌شێك له كه‌رتی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی به‌ردینی ئه‌مه‌ریكی ده‌وه‌ستێت، ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆكارێك بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، له‌و بڕوایه‌داین كه له شه‌ش مانگی داهاتوو نرخی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی خێرا ڕوو له به‌رزبوونه‌وه ده‌كات و جێگیر ده‌بێت.
نرخی نه‌وت به خێرایی به‌رز ده‌بێته‌وه و جێی نیگه‌رانی نییه
زیاتر گوتی، دۆخه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی به‌ره‌و پێشه‌وه هه‌نگاو ده‌نێت و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخیش زۆر به خێرایی ده‌بێت له‌وه‌ی كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، بۆیه پێویست به نیگه‌رانی ناكات.
بۆ یه‌كه‌مجار دوای هه‌ره‌سی گه‌وره له نرخی نه‌وت پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهان، دوێنێ بۆ دووه‌مجار نرخی نه‌وت ڕووی له به‌رزبوونه‌وه كرد، ئه‌مه‌یش هاوكاته له‌گه‌ڵ شكستهێنانی ڕێككه‌وتنی ئۆپێك پله‌س، به‌هۆی ناكۆكییه‌كانی نێوان شانشینی عه‌ره‌بی سعوودی وحكوومه‌تی ڕووسیا، له‌سه‌ر قه‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت بۆ بازاڕه‌كانی جیهان.