بانكی ناوه‌ندی عێراق و لیژنه‌ی سڕكردنی سامانی تیرۆریستان و یارمه‌تیده‌رانیان له ئه‌مینداریه‌تیی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له بڕیاری ژماره 21ی خۆی دا، سامانی گوێزراوه و نه‌گوێزراوه‌ی چوار ڕێكخراو و كه‌سایه‌تی له عێراق سڕكرد.
له
بڕیاره‌كه هاتووه، به پشتبه‌ستن به نووسراوی نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی سپیكردنه‌وه‌ی پاره و پاره‌داركردنی تیرۆر و یاسای نه‌هێشتنی سپیكردنه‌وه‌ی پاره و پاره‌داركردنی تیرۆر ئه‌م بڕیارانه‌ی خواره‌مان دا. یه‌كه‌م، سڕكردنی سامانی گوێزراوه و نه‌گوێزراوه و ئابووری ئه‌و قه‌وارانه‌ی خواره‌وه و سه‌رۆكه‌كانیان كه بریتین له ڕێكخراوی شه‌مسی ڕافیده‌ینی خێرخوازی و سه‌رۆكه‌كه‌ی فاتیمه حه‌سه‌ن جاسم محه‌مه‌د قه‌یسی.
چوار ڕێكخراو و ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی عێراق به تۆمه‌تی پشتیوانی تیرۆر سامانه‌كانیان سڕكرا
ئاماژه دراوه كه ڕێكخراوی سروشتی عێراقیش و سه‌رۆكه‌كه‌ی عزام جواد مه‌هدی علوش، دامه‌زراوه‌ی گه‌نجانی زانا بۆ مه‌شق و په‌ره‌پێدان و سه‌رۆكه‌كه‌ی ئابان ئیدریس دا‌و و مه‌حموود ئیبراهیم عه‌لی سالح گه‌یلانی، كۆمه‌ڵه‌ی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی و سه‌رۆكه‌كه‌ی زیاء به‌دری حه‌مودی، ڕێكخراوی ده‌سپێشخه‌ری بۆ به‌هاناوه‌چوون و گه‌شه‌پێدان و سه‌رۆكه‌كه‌ی عه‌باس حسێن محه‌مه‌د ئه‌لجبووری.
له نووسراوه‌كه دووپات له‌وه‌یش كراوه‌ته‌وه، كه بڕیاره‌كان له دوای ده‌رچوونی ده‌خرێنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و بۆ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و لایه‌نه پێوه‌نداره‌كان و پارێزگاكان و ته‌واوی دامه‌زراوه دارایی و نادارایییه‌كان و فه‌رمانگه پێوه‌نداره‌كان ده‌گشتێنرێن.