هه‌ریه‌ك له دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و مایك پۆمپیۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه ده‌یانه‌وێ به‌رپرسیاریه‌تی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر سه‌ربازگه‌ی تاجی له باكوری به‌غدا بخه‌نه ئه‌ستۆی كۆماری ئیسلامی ئێران و له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كانیان تیكشیان خسته سه‌ر ئه‌و بابه‌ته.
تره‌مپ له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی له كۆشكی سپی دووپاتی كرده‌وه، ده‌مانه‌وێ جارێ ئه‌وه نه‌ڵێین كه ئێران به‌رپرسه له هێرشه‌كه، به‌ڵام ئه‌مه ڕاستییه‌كه و ناكرێ لێی لابده‌ین، هاوكات مایك پۆمپیۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گوتی، داواتان لێ ده‌كه‌م كه ئه‌و بابه‌ته لێ بگه‌ڕێن و له داهاتوویه‌كی نزیك وه‌ڵامی ڕاست و دروستی ئه‌و پرسیاره به فه‌رمی ڕاده‌گه‌یه‌نین.
پێشتر وه‌زاره‌تی به‌رگری
ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، كه تره‌مپ ڕه‌زامه‌ندی و مافی به‌رگری له‌خۆكردن و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به سوپای ئه‌مه‌ریكا داوه، له به‌رانبه‌ر هه‌ر هێرشێكی هاوشێوه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ربازگه‌ی تاجی، به توندی بێنه ده‌نگ.
هێرشی میلیشیاكان بۆ سه‌ر هێزه‌كانمان وه‌ڵامدانه‌وه‌ی تارانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه
ئه‌مه‌ریكا به فه‌رمی گرووپه‌كانی حه‌شدی نزیك له ئێرانی به به‌رپرسیاری هێرشه‌كه تۆمه‌تبار كردووه، به‌ڵام فشاره‌كانی بۆ سه‌ر حكوومه‌تی به‌غدا چڕكردووه‌ته‌وه و ده‌یه‌وێ به ته‌واوی هێرشه‌كه بخاته ئه‌ستۆی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه.
مایك پۆمپیۆیش له‌وباره‌وه دووپاتی كرده‌وه، ئه‌وه بۆ ئێمه و هه‌موو لایه‌ك ڕوونه كه میلیشیاكانی شیعه له عێراق پاره و مه‌شق و چه‌ك له ئێرانه‌وه وه‌رده‌گرن، ئه‌وه‌یشمان به ئێران گوتووه، كه ئه‌و میلیشیایانه و جموجۆڵه‌كانیان له‌سه‌ر تاران حساب ده‌كرێن و سزای تاران ده‌ده‌ین، ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه و هێرش بكه‌نه سه‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كان.