ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای كرد، كورتهێنانی بودجه‌ی 2020 گه‌یشتووه‌ته 70 تریلیۆن دینار، به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و حكوومه‌ت پێویستی به قه‌رزكردنه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنان و دابه‌شكردنی مووچه‌ی كارمه‌ندانی.
حه‌نین قه‌دۆ به
شه‌فه‌ق نیوزی ڕاگه‌یاند، دابه‌زینی نرخی نه‌وت به ڕێژه‌ی 50% كاریگه‌ری نه‌رێنی زۆر له‌سه‌ر بودجه‌ی 2020ی حكوومه‌تی فیدرالی ده‌كات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی عێراق زۆربه‌ی داهاته‌كانی له نه‌وته‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن، بۆیه پێشبینی ده‌كرێ ڕێژه‌ی كورتهێنانی بودجه‌ی 2020 بگاته 70 تریلیۆن دینار.
هه‌ر چۆنێك بێ مووچه‌ی كارمه‌ندان ده‌درێ و بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانیش په‌نا بۆ قه‌رزی ناوخۆ و ده‌ره‌كی ده‌بردرێت
زیاتر گوتی، هه‌رچۆنێك بێ، مووچه‌ی كارمه‌ندان له بودجه‌ی 2020 دابین ده‌كرێ و هیچ گرفتی تووش نابێت، به‌ڵام پێویسته بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنان حكوومه‌ت په‌نا بۆ قه‌رزكردنی ناوخۆ و ده‌ره‌كی ببات و هه‌وڵبدات خه‌رجییه‌كانی به ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م بكاته‌وه، جیا له‌وه‌یش پێویسته هه‌نگاوی زیاتر بهاوێژرێ بۆ پشت به‌ستن به سه‌رچاوه‌كانی تری داهات.
به گوێره‌ی پرۆژه یاسای بودجه‌ی 2020ی عێراق نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خام به 50 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی خه‌ملێنراوه، به‌ڵام به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا نرخی به‌رمیلێك نه‌وت گه‌یشته 28 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و ئێسته‌یش دوو دۆلار به‌رزبووه‌ته‌وه و گه‌یشتووه‌ته 30 دۆلار، له ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌ی نرخه‌كه به‌مشێوه‌یه زیانی ئابووری زۆر گه‌وره به‌ر عێراق ده‌كه‌وێت.