حكوومه‌تی ئوردن رای گه‌یاند، له ئه‌مڕۆ شه‌مووه‌وه بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ سه‌رانسه‌ری وڵات ده‌گرێته‌وه ته‌نیا بۆ كاری زۆر پێویست نه‌بێت، ئه‌ویش بۆ له‌ناوبردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه دنیای ته‌نیوه
تا ئێسته 85 هه‌ڵگری كۆرۆنا له ئوردندا هه‌ن
ئاژانسی "
رۆیته‌رز" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری راگه‌یاندنی ئه‌و وڵاته رای گه‌یاند، ئه‌و بڕیاره‌ی هاتوچۆ كه سه‌رانسه‌ری وڵات ده‌گرێته‌وه، له سه‌ربه‌یانیی ئه‌مڕۆ له سه‌عات حه‌ت به‌كاتی ئوردن ده‌ست پێ ده‌كات بۆ كاتێكی نادیار.
پێشتریش شای ئوردن شا عه‌بدوڵای كوڕی حوسێن رۆژی سێشه‌می رابردوو، ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی به حكوومه‌ت دا تا بتوانن هاووڵاتییانی وڵاته‌كه له‌و ڤایرۆسه كوشنده‌یه بپارێزن.
به‌گوته‌ی وه‌زیری ته‌ندروستیی ئه‌و وڵاته سه‌عد جابر، تا ئێسته 85 هه‌ڵگری كۆرۆنا له ئوردندا هه‌ن. له‌كاتێكدا بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه و تووشبووان به كۆرۆنا، له دنیادا گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی 10 هه‌زار كه‌س گیان له ده‌ست بده‌ن و 240 هه‌زار كه‌سیش تووش بوون و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.