سه‌رۆكی توركیا داوا له هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات كه ئه‌گه‌ر بۆ كارێكی زۆر پێویست نه‌بێ، له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه نه‌چنه ده‌ره‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ شه‌موو بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا له‌ڕێی تویته‌ره‌وه قسه‌ی له‌گه‌ڵ هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی كرد و پێی راگه‌یاندن، بۆ خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه.
ئەردۆغان داوا له هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات كه ئه‌گه‌ر بۆ كارێكی زۆر پێویست نه‌بێ، له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه نه‌چنه ده‌ره‌وه
ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌شی گوتووه كه زۆر پێویسته له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌یان له ماڵه‌وه، هه‌موو ئه‌و رێوشوێنانه‌ی بۆ خۆپارێزی له‌و ڤایرۆسه پێویستن، جێبه‌جێی بكه‌ن، له‌ناویاندا بایه‌خ به خاوێنی بدرێ و خۆیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكێكی تر تێكه‌ڵاو نه‌كه‌ن، وێڕای ئه‌وه‌ی روو له خوا بكه‌ن و نزا بكه‌ن و نوێژ بكه‌ن.
به‌مدواییه توركیا به رژدی هه‌وڵی خۆپارێزی له‌و ڤایرۆسه‌ی دا و ئێسته ته‌واوی قوتابخانه و شوێنه رۆشنبیره‌كانی وڵاته‌كه هاتوونه‌ته داخستن. هاوكات رێی له گه‌شتی ئاسمانیی له‌گه‌ڵ 20 وڵات كردووه.
وه‌زیری ته‌ندروستیی توركیا فه‌خره‌دین قۆجه له رێی تویته‌ره‌وه رای گه‌یاندووه، تا ئێسته له توركیا 670 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و نۆ كه‌س له‌وان گیانیان له ده‌ست داوه.