چین كه له‌ڕووی ژماره‌ی هاووڵاتییانه‌وه زۆرترین به‌شی دنیای گرتووه‌ته‌وه و ده‌وروبه‌ری ملیار و نیو كه‌س له‌و وڵاته‌دا ده‌ژین، بۆیه زۆرجار هه‌واڵی سه‌یروسه‌مه‌ره له‌و وڵاته‌دا بڵاو ده‌كرێنه‌وه.
گۆڤاری "
فۆستا" كه گۆڤارێكی هه‌مه‌ڕه‌نگه و ساڵانێكه له میسر ده‌رده‌چێت و بایه‌خ به دنیای ژنان و هاوكات هه‌واڵه جۆراوجۆره‌كان ده‌دات، هه‌واڵێكی له‌باره‌ی گوندێك له چین بڵاو كردووه‌ته‌وه كه مایه‌ی سه‌رنجه.
دانیشتووانی ژیانێكی سه‌ره‌تایی ده‌ژین
له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه، گوندێك له چین كه‌وتووه‌ته ناو ئه‌شكه‌وتێك و دانیشتووانی ژیانێكی سه‌ره‌تایی ده‌ژین. واته له پێشكه‌وتنه‌كانی دنیا و ته‌كنه‌لۆجیا دابڕاون.
گونده‌كه ناوی "تاجینگ"ه و هاووڵاتییانی گونده‌كه له‌ناو ئه‌شكه‌وته‌كه‌دا خانووه‌كانیان دروست كردووه. درێژایی ئه‌شكه‌وته‌كه 230 مه‌تره و پانی 115 مه‌تره.
دواتریش گۆڤاره‌كه ئاماژه‌ی داوه كه وێڕای ئه‌وه‌ی ژیانێكی زۆر سه‌ره‌تایی ده‌ژین و له‌م سه‌رده‌مه‌دا دابڕاون، كه‌چی زۆرجار گه‌شتیاران روو له‌و ناوچه‌یه ده‌كه‌ن كه گونده‌كه‌ی تێدایه، بۆیه وێنه‌ی ده‌گرن و بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه.