دۆخی ته‌ندروستی له ئێران تا دێت به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوا و به‌پێی ئاماری فه‌رمی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته، له سه‌عاتێكدا 43 كه‌س تووشی ئه‌و ڤایرۆسه ده‌بن و سێ كه‌سیش گیانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.
ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا پێنج هێندەی ئاماری وەزارەتی تەندروستی ئێرانە
ئیره‌ج حه‌ریرچی جێگری وه‌زیری ته‌ندروستی ئێران له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رای گه‌یاند، له یه‌ك سه‌عاتدا 43 هاووڵاتی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بن و سێ كه‌سیش گیانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی
ته‌ندروستی ئێران رای گه‌یاند، چوونه ناو شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كان و گوێنه‌دانی هاووڵاتییان به رێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان، دوو هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ ته‌راتێنكردنی ئه‌و ڤایرۆسه له ئێران.
به‌ڵام ئایا ئه‌و ئاماره‌ی جێگری وه‌زیری ته‌ندروستی بڵاوی ده‌كاته‌وه، ئامارێكی دروسته و ته‌نیا ئه‌و ژماره‌یه له ئێران به‌هۆی كۆرۆناوه گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن؟.
رۆژی پێنجشه‌می رابردوو ریك بێرنان به‌رپرسی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رای گه‌یاند، ژماره‌ی قوربانیانی كۆرۆنا له ئێران پێنج ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و ئاماره‌یه كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بڵاوی ده‌كاته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك بۆ چاودێریكردن و ئاگاداربوون له دۆخی ئێران و چۆنیه‌تی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ ئه‌و ڤایرۆسه له ئێران بوو، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی راپۆرتی سه‌ردانه‌كه‌ی راده‌ستی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی كرد.
له راپۆرته‌كه‌دا ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنای له ئێران به سه‌رووی 75 هه‌زار كه‌س مه‌زه‌نده كردووه و ده‌ڵێ، چه‌ند هێنده‌ی تریش پشكنینی كۆرۆنایان بۆ نه‌كراوه و تووشبووی ئه‌و ڤایرۆسه‌ن.
به‌پێی به‌راوردی ریك بێرنان، ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدانه‌كان له ئێران به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له سه‌عاتێكدا زیاتر له 15 كه‌سه و هه‌ر له یه‌ك سه‌عاتیشدا زیاتر له 150 كه‌س تووشی ئه‌و ڤایرۆسه ده‌بن.
هه‌رچه‌ند تا ئێسته چه‌ندان جار به‌رپرسانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا و وڵاتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئێران به شاردنه‌وه‌ی راستییه‌كان له‌باره‌ی ئاماری تووشبووانی كۆرۆنا تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، رۆژی هه‌ینی مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له وتارێكدا رای گه‌یاند، كۆماری ئیسلامیی ئێران تا ئێسته‌یش له درۆكردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه‌ی و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رده‌وامه و ئاماره‌كانی پێوه‌ست به بڵاوبوونه‌وه و تووشبووانی كۆرۆنا ده‌شارێته‌وه.
به‌پێی ئاماری فه‌رمی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران تا ئێسته هه‌زار و 433 كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه له‌و وڵاته گیانیان له ده‌ست داوه و ژماره‌ی تووشبووانی ئه‌و ڤایرۆسه 20 هه‌زار و 163 كه‌سه.
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ره‌خنه‌ی ئه‌وه له ئێران ده‌گرێت كه به‌هۆی ده‌مارگرژی مه‌زه‌وییه‌وه ئاماده نه‌بوو شاری قوم كه ناوه‌ندی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌یه كه‌ره‌نتینه بكات، ئه‌وه‌یش وای كرد ڤایرۆسه‌كه به سه‌رانسه‌ری وڵات دا بڵاو ببێته‌وه و به‌و حاڵه‌وه ئێسته‌یش ئاماده نییه هیچ یه‌ك له شاره‌كانی كه‌ره‌نتینه بكات.
هۆی
كه‌ره‌نتینه نه‌كردنی شاری قوم ئه‌و مه‌زارگانه‌ی شیعه‌ن و هاوكات حه‌وزه‌ی عیلمییه و مه‌رجه‌عه‌كانی لێن و له سه‌رجه‌م وڵاتانی ده‌وروبه‌ره‌وه سه‌ردانكه‌ر روویان تێده‌كات، كه‌ره‌نتینه نه‌كردن و شاردنه‌وه‌ی هه‌واڵی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له قوم وای كرد، ئه‌و ڤایرۆسه له زیاتر له 11 وڵاتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بڵاو ببێته‌وه و عێراق و قه‌ته‌ر و كوێت و ئیمارات و سعوودیه و چه‌ندانی وڵاتی تر به‌هۆی سه‌ردانی هاووڵاتییانیان له‌و شاره و گه‌ڕانه‌وه‌یان ڤایرۆسی كۆرۆنایان تێدا بڵاو بووه‌ته‌وه.
محه‌مه‌دڕه‌زا مزه‌فه‌ری سه‌رۆكی رێكخراوی پزیشكانی ئێران ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به میدیاكانی ئێرانی راگه‌یاند، ئه‌و ئاماره‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران بڵاوی ده‌كاته‌وه، له‌چاو گیان له‌ده‌ستدان و تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ناڕاسته و ژماره‌یه‌كی زیاتر له‌و ئاماره ده‌بن به قوربانی ڤایرۆسه‌كه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماره‌كانی به‌پێی ستاندارده‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رێك ده‌خات و ته‌نیا ئه‌و كه‌سانه به تووشبوو تۆمار ده‌كات كه دۆخی ته‌ندروستییان به‌هۆی تووشبوون به كۆرۆناوه خراپه، ئه‌وانیتر به ناوی نه‌خۆشیی هه‌ناسه و سییه‌كانه‌وه تۆمار ده‌كات و ئه‌و كه‌سانه‌یش كه تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون و له پێ نه‌كه‌وتوون، به تووشبوو هه‌ژمار ناكرێن.