ماوه‌ی سێ رۆژه هیچ كه‌سێك له چین تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌بووه و پێ ده‌چێ ئه‌و وڵاته توانیبێتی كۆنترۆڵی دۆخه‌كه‌ی بكات، كه‌چی تا ئێسته‌یش ئیتالیا به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه خه‌ریكه ده‌خنكێت.
پێگه‌ی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ماوه‌ی سێ رۆژه له چین ناوی هیچ كه‌سێك به‌هۆی تووشبوون به كۆرۆنا تۆمار نه‌كراوه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كه ژماره‌یه‌ك له‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌وه دێن، تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون،. بۆیه به‌پێی گوته‌ی لیژنه‌ی ته‌ندروستیی نیشتمانی چین كه رای گه‌یاندووه، دوێنی هه‌ینی له چین 41 كه‌سی تووشبوو به‌و نه‌خۆشییه تۆمار كراون كه سه‌رجه‌میان له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌وه هاتوون.
ماوه‌ی سێ رۆژه له چین ناوی هیچ كه‌سێك به‌هۆی تووشبوون به كۆرۆنا تۆمار نه‌كراوه
كه‌چی ئیتالیا به‌پێچه‌وانه‌ی چینه‌وه، رۆژ به‌رۆژ تووشبوون به‌و ڤایرۆسه له‌و وڵاته زیاتر ده‌بێت، پێگه‌ی "ئه‌لعه‌ره‌بیه" له‌سه‌ر زاری ئه‌نجیلۆ بۆرلی سه‌رۆكی پارێزگاریی مه‌ده‌نی له‌و وڵاته رای گه‌یاندووه، ته‌نیا دوێنێ هه‌ینی له ئیتالیا 627 كه‌س ناویان تۆمار كراوه كه به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.
ئه‌وه‌شی گوتووه، ژماری مردن به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه له ئیتالیا گه‌یشتووه‌ته چوار هه‌زار و 32 كه‌س، له‌كاتێكدا 47 هه‌زار و 21 كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌رپرسانی ته‌ندروستیی له ئیتالیا رایان گه‌یاندووه، زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له ده‌ست داوه، پێشتر نه‌خۆشییه‌كانی شه‌كره و دڵ و هه‌ناسه‌ته‌نگییان هه‌بووه كه ئه‌و نه‌خۆشییانه له نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كانن.