دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به فراوانی له دنیادا بڵاو بووه‌وه و هه‌زاران كه‌س به‌هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه و سه‌تان هه‌زار كه‌سیش تووش بوون، كه‌چی تائێسته پێكوته‌ی ئه‌و ڤایرۆسه له دنیادا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه. هاوكات له‌ناو خه‌ڵكدا باس له‌وه ده‌كرێ كه "سیر" ده‌توانێ ڤایرۆسه‌كه له‌ناو ببات.
سه‌رچاوه ته‌ندروستییه‌كان ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه كه خواردنی سیر بۆ له‌ناوبردنی ڤایرۆسه‌كه باش بێت
پێگه‌ی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له دنیادا به فراوانی بڵاو بووه‌ته‌وه، كه‌چی به‌تایبه‌تی له‌ناو وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان و له‌ناو خه‌ڵكدا باس له خواردنی سیر ده‌كرێ بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و ڤایرۆسه. به‌ڵام سه‌رچاوه ته‌ندروستییه‌كان ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه كه خواردنی سیر بۆ له‌ناوبردنی ڤایرۆسه‌كه باش بێت.
له‌وباره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئیمارات رای گه‌یاندووه، ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌باره‌ی خواردنی سیر بۆ چاره‌سه‌ری كۆرۆنا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو ده‌بنه‌وه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك راست نین.
ئه‌وه‌شی گوتووه، ئاشكرایه كه خواردنی سیر بۆ ته‌ندروستیی مرۆڤ زۆرباشه، هۆكاره بۆ له‌ناوبردنی زۆر ڤایرۆس و به‌كتریا، به‌ڵام له‌ڕووی زانستییه‌وه نه‌سه‌لمێنراوه كه بۆ كۆرۆنا چاره‌سه‌ر بێت.
بۆیه ئه‌و وه‌زاره‌ته ئامۆژگاری خه‌ڵك ده‌كات كه بایه‌خ به‌و جۆره هه‌واڵانه نه‌ده‌ن، ئه‌وه‌ی ئێسته پێیان ده‌كرێ، ئه‌و رێنوێنییانه‌یه كه سه‌رچاوه ته‌ندروستییه‌كان بڵاویان ده‌كه‌نه‌وه، زیاتر دووركه‌وتنه‌وه له تێكه‌ڵاوبوون و بایه‌خدان به خاوێنی.