جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا داوای ئازادكردنی به‌په‌له‌ی سه‌رجه‌م گیراوانی سیاسیی له ئێران ده‌كات و ده‌ڵێ، ته‌نگژه‌ی كۆرۆنا ده‌رفه‌تێكه بۆ ئێران تێكه‌ڵ به كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ببێته‌وه و به‌ر له هه‌موو شتێك ده‌بێ ره‌فتارێكی شیاوی له‌گه‌ڵ هاووڵاتییانی هه‌بێت.
پێویستە ئێران ڤایرۆسی کۆرۆنا وەک هەلێک بۆ تێکەڵبوونەوە بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بقۆزێتەوە
ئه‌مڕۆ شه‌موو 21ی ئادار، ئاژانسی هه‌واڵی
دویچه‌ڤێله‌ی ئه‌ڵمانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كلودیا رۆت جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی فیدڕاڵی ئه‌ڵمانیا و ئه‌ندامی رێبه‌ریی حزبی سه‌وزی ئه‌و وڵاته، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌ناو گرتووخانه‌كانی ئێران، داوای ئازادكردنی به‌په‌له‌ی سه‌رجه‌م گیراوانی سیاسیی ئێران ده‌كات.
كلودیا رۆت به‌رده‌وام تیشكی خستووه‌ته سه‌ر دۆخی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئێران و چه‌ند جارێك له‌گه‌ڵ شاندی یه‌كێتی ئه‌وروپا سه‌ردانی ئێرانی كردووه، ره‌خنه‌ی زۆری له دۆخی مافی مرۆڤ و پێشێلكردنی مافی ژنان و په‌راوێزخستنی نه‌ته‌وه‌كانی تری ئێران گرتووه.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا داوا له ئێران ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه ناو كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، پێویسته سه‌ره‌تا ره‌فتاری به‌رانبه‌ر هاووڵاتییانی بگۆڕێت و سه‌رجه‌م ئه‌و گیراوه سیاسییانه ئازاد بكات كه ئێسته له گرتووخانه‌كانی ئێران‌دا هه‌ڕه‌شه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایان له‌سه‌ره.
ئێران له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا چه‌ندان جار داوای له ئه‌مه‌ریكا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ رووبه‌ڕووی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببێته‌وه، گه‌مارۆ ئابوورییه‌كانی پێوه‌ست به چالاكییه ئه‌تۆمی و مووشه‌كییه‌كانی له‌سه‌ر هه‌ڵبگیرێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا و وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌و وڵاته ده‌ڵێ، گه‌مارۆكانیان رێگر نییه له به‌رده‌م رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌و وڵاته.