دوای ئه‌وه‌ی رێكخراوی مافی مرۆڤ هه‌واڵی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای له گرتووخانه‌كانی ئێران بڵاو كرده‌وه، 200 گیراو له گرتووخانه‌ی خوڕه‌مئابادی ئێران هه‌ڵاتن.
دوو لە گیراوەکان بریندار بوون و یەکێکیان بەهۆی قورسی برینەکەی گیانی لە دەست دا
ئێران تا ئێسته زیاد له 10 هه‌زار گیراوی ئازاد كردووه، هۆكاره‌كه‌ی ته‌شه‌نه‌كردنی خێرای كۆرۆنایه له‌ناو گرتووخانه‌كان و رێكخراوی مافی مرۆڤی جیهانیش ئێرانی به‌وه تاوانبار كردووه كه به‌رانبه‌ر گیراوانی سیاسیی بێباكه و تا ئێسته یه‌ك گیراوی سیاسیی ئازاد نه‌كردووه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 21ی ئادار، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گرتووخانه‌كانی پارێزگای لوڕستان رای گه‌یاند، ئێواره‌ی دوێنێ له زیندانی بارسیونی خوڕه‌مئاباد له‌و گرتووخانه‌یه هه‌ڵاتوون.
ماڵپه‌ڕی
ئه‌وروپای ئازاد ژماره‌ی ئه‌و گیراوانه‌ی به زیاتر له 200 كه‌س مه‌زنده كردووه و رای گه‌یاندووه، به‌شێكی زۆری ئه‌و گیراوانه‌ی رایان كردووه گیراوی سیاسین.
مه‌حموود سه‌مینی جێگری پارێزگاری لورستان به میدیاكانی ئێرانی راگه‌یاندووه، له‌كاتی راكردنیاندا پاسه‌وانه‌كانی گرتووخانه‌ی پارسیون ته‌قه‌یان لێ ، یه‌ك له گیراوه‌كان بریندار بووه و یه‌كی تریش به‌هۆی قورسی برینه‌كه‌ی گیانی له ده‌ست داوه، هاوكات ئاماژه‌ی به گرتنی گیراوێكی تریش داوه.
جاوید ره‌حمان نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران له راپۆرتێكدا ژماره‌ی گیراوانی له گرتووخانه‌كانی ئێران به 189 هه‌زار و 500 كه‌س مه‌زه‌نده كردووه، له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له گرتووخانه‌كانی ئه‌و وڵاته به فه‌رمانی وه‌زیری داد و رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی، 95 هه‌زار گیراو نێردرانه‌وه ماڵه‌كانیان.