له شاری بابلی سه‌ر به پارێزگای مازه‌نده‌رانی ئێران، زیاتر له 10 هه‌زار گومان لێكراو پشكنینی كۆرۆنایان بۆ كراوه و ژماره‌ی تووشبووان له ئێران گه‌یشتووه‌ته 21 هه‌زار كه‌س.
لە 24 سەعاتی رابردوو 966 کەسی نوێ تووشبوون و 123 کەسیش گیانیان لە دەست داوە
ئه‌مڕۆ شه‌موو 21ی ئادار، فه‌رزاد جه‌لالی سه‌رۆكی زانكۆی زانسته پزیشكییه‌كانی بابل به
میدیاكانی راگه‌یاندووه، له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا پشكنینی كۆرۆنا بۆ زیاتر له 10 هه‌زار هاووڵاتی له‌و شاره كراوه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌رچی زۆربه‌ی گومان لێكراوان نیشانه‌كانی تووشبوونیان به جه‌سته‌وه دیار بووه، به‌ڵام تا رۆژی یه‌كشه‌م ئه‌نجامی پشكنینه‌كان به ته‌واوه‌تی ده‌ری ده‌خات كه چه‌ند كه‌سیان تووشبووی ڤایرۆسه‌كه‌ن.
هاوكات وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران له ئاماری 24 سه‌عاتی رابردوویدا ئاشكرای كردووه، 966 كه‌سی تر تووشی كۆرۆنا بوون و به‌مه‌یش ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته 20 هه‌زار و 610 كه‌س.
زیاتر روون كراوه‌ته‌وه، له ماوه‌ی ئه‌و 24 سه‌عاته‌دا 123 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و به گشتی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئێران به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له ده‌ست داوه، گه‌یشته هه‌زار و 556 كه‌س.