ئه‌مڕۆ لیژنه‌كانی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووانی لافاوی دهۆك ده‌ستبه‌كار ده‌بن و ده‌ست به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووان ده‌كه‌نه‌وه.
فه‌هیم عه‌بدوڵڵا سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دهۆك له لێدوانێكدا به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ لیژنه‌كانی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووانی لافاوی دهۆك ده‌ستبه‌كار ده‌بن و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ زیانه‌كان ده‌كه‌ن و ده‌ست به قه‌ره‌بوو ده‌كرێت و دوا ناكه‌وێت، چونكه پاره‌كه ته‌رخان كراوه كه سێ ملیار دینار و ملیۆنێك دۆلاره و زیاتریش ئه‌وانه قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه كه زیان به‌ر خانووه‌كانیان كه‌وتووه.
سێ ملیار دینار بۆ قەرەبووکردنەوەی زیان لێکەوتووەکان تەرخانکراوە
زیاتر گوتی، زیانی زۆر به‌هۆی لافاو به دهۆك گه‌یشتووه و به‌هۆی زیانه‌كان سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌ت هاتنه سه‌ر خه‌ت و سێ ملیار دینار ته‌رخان كرا و سه‌رمایه‌دارێكیش ملیۆنێك دۆلاری ته‌رخان كردووه و بڕیاره چه‌ندان لیژنه دروست بكرێن و ئه‌مڕۆ ده‌ستبه‌كار ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بووی زیان لێكه‌وتووان بكه‌نه‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی دهۆك روونی كرده‌وه، زیانه‌كان زیاتر له سه‌نته‌ری دهۆكن و له گه‌ره‌كی به‌رۆش سه‌رهه‌ڵدان و به‌شێك له خانووه‌كانی زیانی به‌ركوتوون، زیانه‌كان گه‌لێك زۆرن و ناتوانین بڵێین چه‌ندن تا لیژنه‌كان هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكه‌ن، به‌ڵام ده‌توانرێت به رێژه‌یه‌ك ئه‌و خه‌ڵكه‌ی زیانی به‌ركه‌وتووه، قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه.
لای خۆیه‌وه د.نزار عیسمه‌ت، به‌ڕێوبه‌ری ته‌ندروستی دهۆك له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕای گه‌یاند، كاتێك ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان بڵاوبووه‌وه، ئێمه وه‌ك ته‌ندروستی دهۆك ژووری ئۆپراسیۆنمان دروست كرد بۆ ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی ئه‌و نه‌خۆشییه ببینه‌وه، به‌م جۆره‌ش توانیمان كۆنترۆڵی نه‌خۆشییه‌كه بكه‌ین .
دهۆك/ بڵند ئیبراهیم