به‌گوێره‌ی گوته‌كانی شاره‌زایانی زه‌وییناسیی ئه‌وه ئاشكرا كراوه كه بۆ یه‌كه‌مجار له میژوودا ماسییه‌كیان دۆزییه‌وه كه خاوه‌نی په‌نجه‌یه‌وه و ئێسكه‌په‌یكه‌ره‌كه‌یشی ئه‌وه نیشان ده‌دات.
ماڵپه‌ڕی "
thesun"ی به‌ریتانی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه شاره‌زایانی زه‌وییناسیی بۆ یه‌كه‌مجار ئێسكه‌په‌یكه‌ریی جۆره ماسییه‌كیان دۆزیه‌وه‌ته‌وه كه په‌نجه‌ی هه‌یه و كه‌مێكیش په‌نجه‌كانی له په‌نجه‌ی ده‌ستی مرۆڤ نزیكه، ئه‌م جۆره ماسییه 380 ملیۆن ساڵ پێش ئێسته ژیاوه.
ئه‌م جۆره ماسییه 380 ملیۆن ساڵ پێش ئێسته ژیاوه
ئه‌وه‌یش ئاشكرا كراوه كه ماسییه‌كی گۆشت خۆربووه و درێژییه‌كه‌یشی پێنج پێ بووه، ئه‌وه‌یش گوتراوه كه له یه‌كێك له ناوچه ئاوییه‌كانی كه‌نه‌دا دۆزراوه‌ته‌وه كه به‌شێوه‌ی پارچه پارچه ئێسكه‌په‌یكه‌ره‌كه‌ی لكێندراوه به‌یه‌كه‌وه و دوای توێژینه‌وه بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌مه یه‌كه‌م ماسییه له مێژوودا په‌نجه‌ی هه‌بێت.
یه‌كێك له شاره‌زایانی زه‌وییناسیی له گرووپی دۆزه‌ره‌وه‌ی ئێسكه‌په‌یكه‌ره‌كه گوتی، ئه‌مه یه‌كه‌مجاره له مێژوودا ماسییه‌كی له‌م جۆره بدۆزینه‌وه كه وه‌ك هه‌ر ئاژه‌ڵێكی ئاسایی په‌نجه‌ی هه‌بێت و بتوانێت به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی و سه‌ربه‌خۆ په‌نجه‌كانی بجووڵێنێت.