هۆكاری یه‌كه‌می سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ، پاراستنی گیانی هاووڵاتییانه، به‌شێك له هاووڵاتییانی شارۆكه‌ی كه‌لار ده‌ڵێن، كه‌سانێك به واسته و نایاسایی مۆڵه‌تی پابه‌ند نه‌بوونی به قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆیان پێ دراوه، به‌رپرسێكیش له قایمقامیه‌تی كه‌لار مۆڵه‌ت پێدانی ڕاگرت.
ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتیانی كه‌لار بۆ "وشه" ئاشكرایان كرد، سه‌رباری تۆمارنه‌كردنی حاڵه‌تی كۆرۆنا و باش به‌ڕێوه‌چوونی پلانه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه‌سانێك مۆڵه‌تیان پێ دراوه كه به ئۆتۆمبێله‌وه ده‌ربچن و بگه‌ڕێن.
سه‌عید حه‌لاق، وه‌ك شایه‌تحاڵێك بۆ "وشه" گوتی، كه‌سانێك كه رۆژنامه‌نووس و كارمه‌ندی ته‌ندروستی نین، رێگه‌پێدانیان بۆ كراوه و به ئۆتۆمبێله‌وه هاتوچۆ ده‌كه‌ن.
كه‌سانێك رۆژنامه‌نووس نین و كارمه‌ندی ته‌ندروستی نین رێگه‌پێدانیان بۆ كراوه و به ئۆتۆمبێله‌وه هاتوچۆ بکەن
مه‌ریوان محه‌مه‌د، وه‌ك هاووڵاتییه‌ك به هه‌مانشێوه بۆ "وشه" دووپاتی كرده‌وه، له‌لایه‌ن قایمقامیه‌تی كه‌لاره‌وه رێگه‌پێدان بۆ كه‌سانێك كراوه، كه ئه‌مه‌یش جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی خه‌ڵكی كه‌لار نییه.
لای خۆیه‌وه، هه‌ردی سه‌ركه‌وت به‌رپرسی راگه‌یاندنی قایمقامیه‌تی كه‌لار به "وشه" ڕاگه‌یاند، بێ جیاكاری و سه‌ره‌تا بۆ مه‌به‌ستی كاركردنی رێگه پێدانیان بۆ هه‌ندێك كه‌س كردووه به مه‌به‌ستی كاركردن، به‌ڵام ئه‌و كاره راگیراوه و چیتر رێگه‌پێدان بۆ هیچ كه‌سێك ناكرێ.
هاوكات بێستون ژاڵه‌یی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی ژووری ئۆپراسیۆنی گه‌رمیان به "وشه" گوت، له‌مرۆوه ته‌نیا رێگه به‌كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و میدیاكاران ده‌ده‌ن یان كه‌سانێك رووبه‌رووی كۆرۆنا ببنه‌وه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی