دوا ئاماری تووشبووان بە كۆرۆنا لە دنیا

:: PM:07:02:21/03/2020 ‌

تا دێت ژمارەی قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە چەندان ناوچەی دنیا روو لە هەڵكشانە و حكوومەتەكانی وڵاتانیش بە هەموو شێوەیەك هەوڵی رووبەڕووبوونەوەی دەدەن و زانایانیش كێبەركێی كات دەكەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەری بۆ ڤایرۆسەكە، بەپێی دوایین ئاماری تووشبووان بەو ڤایرۆسە، ژمارەی تووشبووان لە دنیا گەیشتە 290322 تووشبوو و 93618 چاكبوونەوە و 11962 مردنیش هەیە. 
دۆخەكە لە چین بەرەو كۆنترۆڵكردن دەچێت
بۆ سێیەم رۆژ لەسەر یەك لە ناوخۆی چین هیچ تووشبوویەك تۆمار نەكراوە، لەوكاتەی ئەوانەی تۆمار كراون لە دەرەوەی ئەو وڵاتە هاتوون، لیژنەی تەندروستی نیشتمانی چین گوتی، دوێنێ هەینی 41 حاڵەتی تووشبوون تۆمار كراوە و رۆژی پێش ئەویش 39 حاڵەت كە زۆرینەیان لە دەرەوەی ئەو وڵاتە هاتوون، بەوەیش دوا ئاماری تووشبووان لە چین گەیشتووەتە 81008 حاڵەت و مردووانیش گەیشتووەتە 3255 حاڵەت هەر هەموویان خەڵكی هەرێمی هۆبین.

لە سعوودیە 48 حاڵەتی نوێ تۆمار كراوە و هەشت حاڵەت چاكبوونەتەوە، لە ئیمارات 13 حاڵەتی نوێ هەیە سێ حاڵەت چاكبوونەتەوە لە سویسرا 6100 حاڵەتی تووشبوون و لە ئیسپانیا ژمارەی حاڵەتی مردن گەیشتووەتە 1326 حاڵەت و لە هۆڵەندا 296 تووشبوو و چوار مردن هەیە و لە پورتوگال 1056 تووشبوون و 12 مردن هەیە و لە ئێران 20610 تووشبوون و 1556 مردن هەیە و لە كۆریای باشوور 8799 حاڵەت و 147 مردن هەیە.  



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل