ئه‌مڕۆ كۆمپانیای مارسیدس بێنز یه‌كێك له نوێترین جۆری ئۆتۆمبێله‌كانی نمایش كرد كه وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێ داوه، ئه‌م ئۆتۆمبێله له‌ڕووی دیزاین و هێزیی بزوێنه‌ره‌وه دنیا سه‌رسام ده‌كات.
شاره‌زایانی بواری ئۆتۆمبێل له ماڵپه‌ڕی "
caricos" ئه‌وه‌یان خستووه‌ته‌ڕوو كه ماسیدس بێنز ئۆتۆمبێلێكی نمایش كرد كه له‌ڕووی دیزاینه‌وه شۆكت ده‌كات، چونكه قه‌باره‌ییه‌كی زۆر گه‌وره و ناوازه‌ی بۆ داناوه له‌گه‌ڵ بزوێنه‌رێك كه هێزه‌كه‌ی دوو ئه‌وه‌نده‌ی هه‌ر مۆدێلێكی كۆنی كۆمپانیاكه‌یه.
بزوێنه‌رێكی گه‌وره كه هێزه‌كه‌ی ده‌گاته 550 ئه‌سپ و هه‌شت پستۆنه و توانای هه‌یه له كه‌متر له پێنج چركه له سفره‌وه بگاته 100 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا
ئه‌وه‌یش گوتراوه ئۆتۆمبێله‌كه له جۆری "مایباخ GLS 600" و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ته‌نیا دیزاینه‌كه‌ی به‌سه بۆ سه‌رسامكردنی خه‌ڵك، به‌ڵام كۆمپانیاكه به‌وه نه‌وه‌ستاوه و تایبه‌تمه‌ندی ناوازه‌ی بۆ داناوه له‌وانه‌یش بزوێنه‌رێكی گه‌وره كه هێزه‌كه‌ی ده‌گاته 550 ئه‌سپ و هه‌شت پستۆنه و توانای هه‌یه له كه‌متر له پێنج چركه له سفره‌وه بگاته 100 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا، جگه له‌وه‌یش كێشه‌كه‌ی دوو تۆنه ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 200 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
مارسیدس بێنز یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌ڵمانیا و دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل، ئه‌م كۆمپانیا به‌ناوبانگه له ساڵی 1986 له‌لایه‌ن "كاڕڵ بێنز" ه‌وه دامه‌زراوه، به‌ڵام به فه‌رمی له ساڵی 1926 ه‌وه ده‌ستیان به‌كار كرد، مارسیدس ناوێكی ئیسپانییه و چه‌ند چیرۆكێكی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م ناوه كه یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێت، ئه‌م ناوه له كچی كارڵ بێنزه‌وه هاتووه كه ناوی مارسیدس بووه، ئه‌مه‌یش وای كردووه كۆمپانیاكه به‌ناوی ئه‌م كچه‌وه بكرێت.