پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگانه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌ده‌وامه و سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه له ڕۆژی دووشه‌م 23ی ئاداری 2020، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابه‌ش ده‌كرێت.
لە ڕۆژی دووشەم 23ی ئادار، مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ڕۆژی دووشه‌م 23ی ئاداری 2020 مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابه‌ش ده‌كرێت، شایه‌نی باسه ئه‌و مووچه‌یه‌ی دابه‌ش ده‌كرێت، هی مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵه.
ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه تا ئێسته به‌هۆی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و رێنوێنییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ پاراستنی خه‌ڵك له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و نه‌هێشتنی هه‌موو گردبوونه‌وه‌یه‌ك، ته‌نیا مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستی و پێشمه‌رگه دابه‌ش كراوه.