دوو مانگ پێش ئێسته چین له نێو كاره‌ساتێكی گه‌وره‌دا بوو و داوای هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له هه‌مووان ده‌كرد بۆ ڕزگاربوون له‌و په‌تایه، وڵاته‌كه ڕووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه بووه‌وه و گه‌شه‌ی ئابووری به ته‌واوی ڕووی له لاوازی كرد و له هه‌ره‌س نزیكبووه‌وه، دۆخه‌كه به جۆرێك بوو كه جیهان هێنده به ته‌نگ چینه‌وه نه‌هاتن و بگره به‌هۆی سیاسه‌ت و نه‌بوونی متمانه‌ی له نێوان وڵاتان، زۆرێكیان له‌و بڕوایه‌دابوون كه ئه‌مه‌ی ڕوو ده‌دات ڕاست نییه، دواجار كه ڤایرۆسه‌كه له جیهان بڵاوبووه‌وه و چین كۆنتڕۆڵی كرد، ئێسته چین بێ ئه‌وه‌ی داوای لێ بكرێ فڕۆكه‌ی پڕ له ماسك و كه‌لوپه‌لی پزیشكی بۆ وڵاتان ده‌نێرێت و شاره‌زایانیش ئه‌و هه‌وڵه‌یان ناوناوه دیپلۆماسیه‌تی ماسك كه چین گرتوویه‌تییه به‌ر بۆ سه‌پاندنی هه‌ژموون به‌سه‌ر وڵاتانی تری دنیا.
دوای ئه‌وه‌ی چین كۆنتڕۆڵكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنای له وڵاته‌كه ڕاگه‌یاند كه به‌شێك له وڵاتان گومانیان له‌وه‌یش هه‌یه، به‌ڵام ده‌سبه‌جی هه‌نگاوی نا بۆ ڕه‌وانه‌كردنی تیمی پزیشكی و كه‌لوپه‌لی پزیشكی بۆ كۆمه‌كی وڵاتانی جیهان، ئه‌مه‌یش زیاتر خۆی له ڕه‌وانه‌كردنی ماسك ده‌بینییه‌وه و به گوێره‌ی ئاماره‌كانیش تا ئێسته چین توانیویه‌تی زیاتر له چوار ملیار ماسك به جیهان بفرۆشێت، جیا له‌وه‌ی به‌شێكیشی وه‌ك كۆمه‌ك و هاوكاری گه‌یاندووه‌ته وڵات.
ئێسته وڵاتان شه‌ڕیانه له‌سه‌ر واژووكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی چین كه خه‌ریكی دروستكردنی ماسكن و نرخی ماسكیش ڕۆژ دوای ڕۆژ ڕوو له به‌رزبوونه‌وه‌یه، به‌وهۆیه‌وه له ماوه‌ی ڕابردوو سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی چینی بۆ كڕینی ماسك واژووكرد، به‌ڵام دواتر ئه‌مه‌ریكا پاره‌ی زۆر زیاتریان به كۆمپانیاكه دا، به‌وهۆیه‌وه ئه‌و كۆمپانیا چینییه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رلین هه‌ڵوه‌شانده‌وه، ئه‌مه‌یش به ته‌واوی ئه‌ڵمانیای تووڕه كرد.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و ململانێ گه‌وره‌یه‌ی وڵاتان هه‌یانه له‌سه‌ر كڕینی ماسك له چینه‌وه، به‌ڵام په‌كین به نه‌رمی و به وردی كار له‌سه‌ر سه‌رنجڕاكێشانی سه‌ركرده‌ی وڵاتانی دنیا بۆ لای خۆی ده‌كات و ده‌كرێ بگوترێ ئه‌م دیپلۆماسییه‌تی ماسكهیش تا ئێسته سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی بۆ چین ده‌سته‌به‌ر كردووه.
ده‌یه‌وی سۆزی وڵاتان بۆخۆی ڕابكێشی و بیانهێنێته ناو پرۆژه‌ی ڕێی نوێی ئاوریشم
چین به خێرایی ده‌یه‌وێ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی ڕه‌خساوه بیقۆزێته‌وه، بۆیه دیپلۆماسییه‌تی ماسكی به چڕی ده‌ست پێكردووه و ئامانجیشی ئه‌وه‌یه كه هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی دنیا كه ڕێگرن له‌به‌رده‌م دووباره نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ڕێی ئاوریشم له ڕێی یارمه‌تیدانیان له‌و دۆخه سه‌خته بۆچوونیان بگۆڕێ و له په‌كین نزیكیان بكاته‌وه و ناچارییان بكات كه ببن به به‌شێك له پرۆژه‌ی ڕێی نوێی ئاوریشم كه 65 وڵاتی جیا جیای دنیا ده‌گرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ڕێیه‌وه گواستنه‌وه و هاتوچۆ زۆر خێراتر بكرێ و ئاڵۆگۆڕی بازرگانی له چینه‌وه بۆ ئه‌و 65 وڵاته به ته‌واوی بووژێنرێتهوه.
ئێسته ده‌یه‌وێ به یارمه‌تیدان له‌لایه‌ك و پێفرۆشتنی ماسك به ڕێژه‌یه‌كی بێ‌سنوور به ته‌واوی وڵاتان له به‌ره‌ی ئه‌مه‌ریكا دوور بخاته‌وه و به هه‌مووان بڵێ، ئه‌گه‌ر تووشی كاره‌سات بوون ئه‌وه ئه‌مه‌ریكای زلهێزترین و به‌هێزترین ئابووری دنیا نییه كه به فریاتان بكه‌وێ، به‌ڵكوو ئه‌وه په‌كینه ده‌توانێ مرۆڤایه‌تی له كێشه و په‌تاكان ڕزگار بكات و به هانای گه‌لانه‌وه بێت، به‌مه‌یش بۆچوون و هزری سه‌رجه‌م وڵاتان له‌باره‌ی ئه‌و ڕقه زۆره‌ی واشنتن له‌سه‌ر چین دروستی كردووه كۆتایی پێ ده‌هێنێت، به‌مشێوه‌یه‌یش ده‌یه‌وێ بناغه‌یه‌كی نوێی زۆر به‌هێز و پته‌وی ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وڵاتا دابنێت.
لو تشاو هوی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین له‌م دواییه ئاشكرای كرد، كه په‌كین یارمه‌تی خێرا و به په‌له‌ی بۆ 83 وڵاتی دنیا ڕه‌وانه كردووه، كه زۆرترین بڕی هاوكارییه‌كانیش بریتین له ماسكی خۆپارێزی له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی زانستی و پزیشكی، كه باشترین یارمه‌تیده‌رن بۆ به‌رگرتن له ڤایرۆسی كۆرۆنا.
پرۆفیسۆر جۆن پیپر كابستان له زانكۆی جۆن باتست له هۆنگ كۆنگ له‌وباره‌وه ده‌ڵێ، ئێسته په‌كین هه‌موو سیاسه‌ت و ستراتیجی خۆی چڕ كردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتانی جیهان هاوڕا بكات، له‌سه‌ر گرنگی به‌شداربوون له پرۆژه‌ی ڕێی نوێی ئاوریشم و نزیكبوونه‌وه له په‌كین و دووركه‌وتنه‌وه له ئه‌مه‌ریكا و ده‌یه‌وێ ئه‌مه‌ریكا به‌مشێوه‌یه بخاته گۆشه‌یه‌كه‌وه و به ته‌نیا بیهێڵێته‌وه.
به ناردنی ماسك و كۆمه‌كی پزیشكی ده‌یه‌وێ عه‌قل و دڵی خه‌ڵكی وڵاتان داگیر بكات
زۆرترین سێرهی په‌كین له‌سه‌ر ئه‌وروپایه، چونكه ئه‌وه‌ی بووه‌ته كێشه بۆ چین هه‌ماهه‌نگی و هاوڕایی ئه‌وروپایه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، كه بازاڕێكی گه‌وره و فره‌وانی جیهانه و زۆرترین كڕیاری لێ هه‌یه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا ئابوورییه‌كی باش و به‌هێزیان هه‌یه و داهاتی خه‌ڵك زۆره، بۆیه به كێشكردنی ئه‌وروپا بۆ لای خۆی گه‌وره‌ترین گورز له ئه‌مه‌ریكا ده‌دا و به ته‌نیا دهیهڵێتهوه، به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی له ساڵانی ڕابردوو چین و ڕووسیا به هاوبه‌شی كاری زۆریان له‌سه‌ر كیشوه‌ری ئه‌فریقا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وڵاتانی تری ئاسیا كرد، ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌میان بووه‌ته گرفت تا هه‌ژموونی ئه‌مه‌ریكا بڕووخێنن، بریتییه له ئه‌وروپا.
په‌كین ده‌یه‌وێ به دیپلۆماسی ماسك دڵ و مێشكی ئه‌وروپییه‌كان كۆنتڕۆڵ بكات، هه‌ر بۆیه له ماوه‌ی ڕابردوو به ده‌یان فڕۆكه‌ی پڕ له ماسك و كه‌لوپه‌لی پزیشكی له پایته‌ختی وڵاتانی ئه‌وروپا نیشتنه‌وه، به تایبه‌ت له ئیتاڵیا و یۆنان و ئیسپانیا و فڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا، جیا له‌وه په‌كین تیمێكی پزیشكی 300 پزیشك و په‌رستاری ڕه‌وانه‌ی ئیتاڵیا كرد بۆ یارمه‌تیدانی وڵاته‌كه له ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا.
بێگومان بۆچوونی خه‌ڵك و حكوومه‌تی وڵاتان به ته‌واوی له دوای په‌تای كۆرۆنا گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت، ئه‌مه‌یش هه‌ر له زووه‌وه ده‌ركه‌وت، خه‌ڵكی ئیتاڵیا ئاڵای چینیان به‌رزكرده‌وه و ئاڵای یه‌كێتیی ئه‌وروپایان سووتاند دوای ئه‌وه‌ی كه ئه‌وروپییه‌كان كۆمه‌ك و هاوكاری ئیتاڵیایان نه‌كرد، كاتێك په‌تاكه به چڕی له وڵاته‌كه بڵاو بووه‌وه.
ئه‌مه وڵاتانی ڕۆژئاوای نیگه‌ران كردووه و جۆسیپ بۆریك نوێنه‌ری كاروباری ده‌ره‌وه له یه‌كێتیی ئه‌وروپا هۆشداری له دیپلۆماسییه‌تی ماسك دا و گوتی، ئه‌وروپا پێویسته ئه‌و مه‌ترسییه هه‌ست پێ بكات، كه له جیۆپۆله‌تیكی جیهان دروست ده‌بێ، به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه، چونكه په‌كین ده‌یه‌وێ دۆخه‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بقۆزێته‌وه و هه‌ژموون به‌سه‌ر وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتییه‌كه‌مان بسه‌پێنێت.