رێكخراوى قه‌ده‌غه‌كردنى چه‌كى كیمیایى له راپۆرتێكدا راى گه‌یاند هێزه‌كانى به‌شار ئه‌سه‌د له مانگى ئادارى 2017 چه‌كى قه‌ده‌غه‌كراویان به‌كارهێناوه.
دواى دوو ساڵ له لێكۆڵینه‌وه رێكخراوى قه‌ده‌غه‌كردنى چه‌كی كیمیایى له راپۆرتێكدا ئه‌نجامه‌كانى بڵاوكرده‌وه و دووپاتى ده‌كاته‌وه به‌شارى ئه‌سه‌د چه‌كێكى كیمیایى كه له ماده‌ى كلۆر و سارین به‌كارهاتووه، له دژى گه‌له‌كه‌ى به‌كارهێناوه.
لێكۆڵینه‌وه‌ى ئه‌م رێكخراوه له ساڵى 2018 ده‌ستى پێ كرد، لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یش له‌سه‌ر شاردێیه‌كى بچووكى شارى حه‌ما بوو به ناوى "له‌تامینه" كه له ئادارى ساڵى 2017 هێرشى كرابووه سه‌ر.
پۆمپیۆ: ئه‌سه‌د بڕێكى زۆر چه‌كى كلۆر و سارینى هه‌یه
ناوه‌ڕۆكى راپۆرته‌كه‌ى رێكخراوى قه‌ده‌غه‌كردنى چه‌كى كیمیایى له‌لایه‌ن ئاژانسى
رۆیته‌رزه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، تێیدا هاتووه كه‌تیبه‌ى 50 له فرقه‌ى 22 هێزى ئاسمانى ئه‌سه‌د چه‌ند بۆمبێكى جۆرى ئێم 4000 ى به‌سه‌ر شاره‌دێیه‌كه ته‌قاندووه‌ته‌وه بۆمبه‌كانیش گازى سارینیان هه‌ڵگرتووه، هه‌روه‌ها به‌رمیلێكى هه‌ڵداوه كه ماده‌ى كلۆرى تێدا بووه.
رێكخراوه‌كه ده‌ڵێ له ئه‌نجامى به‌كارهێنانى ئه‌م مادانه 100 كه‌س زیانیان به‌ركه‌وتووه.
مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا سه‌رنجى خۆى له‌سه‌ر ئه‌م راپۆرته داوه و گوتوویه‌تى به‌ڵگه‌كان له‌سه‌ر ئه‌سه‌د زیاد ده‌بن و ئه‌ویش بڕێكى زۆر ماده‌ى كلۆر و سارینى هه‌یه و تواناى به‌رهه‌مهێنانى چه‌كى كیمیایى هه‌یه.
رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى قه‌ده‌غه‌كردنى چه‌كى كیمیایى كه به كورتكراوه "OPCW" باره‌گه‌كه‌ى له لاهایه و كار بۆ پابه‌ندبوونى وڵاتان ده‌كات به‌و په‌یماننامانه كه بۆ قه‌ده‌غه‌كردنى چه‌كى كیمیایى واژوو كراون.