دواى پێنج ساڵ له شه‌ڕى یه‌مه‌ن، سعوودیه كه سه‌رۆكایه‌تى هاوپه‌یمانى عه‌ره‌بى ده‌كات له دژى حووسییه‌كان بڕیارى ئاگربه‌ستى راگه‌یاند.
تركى مالیكى گوته‌بێژى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى عه‌ره‌بى راى گه‌یاند هاوپه‌یمانى عه‌ره‌بى بڕیارى دا ته‌واوى ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانى له یه‌مه‌ن بوه‌ستێنێ، بۆ ئه‌وه‌ى پاڵپشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بكات له راگرتنى یه‌كجاریى شه‌ڕى یه‌مه‌ن.
100 هه‌زار كه‌س به‌هۆى شه‌ڕه‌كه كوژراون
رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م نۆى نیسان لێدوانه‌كه‌ى مالیكى بڵاوكردووه‌ته‌وه، باسى له‌وه كردووه شه‌ڕى یه‌مه‌ن له نێوان هاوپه‌یمانى عه‌ره‌بى و حووسییه‌كان كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتگیریى ده‌كرێن، بووه‌ته هۆكارى كوشتنى زیاتر له 100 هه‌زار كه‌س و بڵابوونه‌وه‌ى نه‌خۆشى و برسێتى له یه‌مه‌ن.
له دواى ئاگربه‌سته‌كه‌ى 2018 كه به‌گوێره‌ى رێككه‌وتنێكى لایه‌نه‌كانى یه‌مه‌ن بوو له سوید به سه‌رپه‌رشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌م بڕیاره‌ى ئه‌مڕۆى سعوودیه به گرنگترین بڕیار داده‌نرێت له مێژووى شه‌ڕه‌كه.
تا ئێسته هه‌ڵوێستى حووسییه‌كان له‌سه‌ر بڕیارى راگرتنى شه‌ڕ دیار نییه، رۆیته‌رز ئاماژه‌ى بۆ لێدوانێكى گوته‌بێژى حووسییه‌كان كردووه، كه گوتوویه‌تى بۆچوونى خۆمان بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ناردووه.
له به‌هارى ساڵى 2015 سعوودیه و چه‌ند وڵاتێكى تر‌ى عه‌ره‌بى له دژى حووسییه‌كان چوونه جه‌نگى یه‌مه‌نه‌وه.