عه‌دنان زورفی کاندیدی هەڵبژێردراو بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق، پاشه‌كشه‌ی له ئەرکەکەی کرد و پۆستەکەی بۆ مستەفا کازمی جێهێشت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م نۆی نیسان، جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، كه‌مێكی تر عه‌دنان زورفی كشانه‌وه‌ی خۆی له پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
ئەوە عێراقە لەوانەیە پۆستێکی تری بۆ دانێن
دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر "وشه" زانیارییه‌كانی ئاشكرا كردووه كه عه‌دنان زورفی به كشانه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر مسته‌فا كازمی ڕازی بووه، هاوكات پۆستی وه‌زیری پێ ده‌درێت، به‌ڵام هەندێک ڕای جیاواز باس له جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كرێت بۆ عه‌دنان زورفی.
کەچی ئەو پەرلەمانتارە دەڵێ، زانیاریی وا نییه كه‌وا له به‌رانبه‌ر ئه‌و پۆسته چ پۆستێکی تر و چ پێگەیەک بە زورفی ده‌درێت، بەڵام ئەوە عێراقە لەوانەیە پۆستێکی تری بۆ دانێن.
جه‌مال كۆچه‌ر سەبارەت بە پۆستی جێگری سەرۆک وەزیرانیش ڕوونی کردەوە، یان وه‌زیری نه‌وت یان وەزیری دارایی دەتوانن پۆستی سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی نوێ وەربگرن نەک زورفی.
له‌دوای شكستهێنانی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی عێراق، عه‌دنان زورفی له ناوه‌ڕاستی مانگی ڕابردوو، له‌لایه‌ن بەرهەم ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق هاته راسپاردن بۆ ئەو پرۆسه‌یه، بەڵام ئەویش ئەمڕۆ پاشەکشەکردن ڕادەگەیەنێت.