تووشبوونی كەسێكی تر بە كۆڕۆنا ڕاگەیەنرا

:: AM:10:49:09/04/2020 ‌
وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند، لە ئەنجامی پشكنینەكان لە شاری هەولێر دەركەوت كەسێكی تر تووشی كۆرۆنا بووە.

پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان بەردەوامە
ئەمڕۆ پێنجشەم نۆی نیسان، لە ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان بەردەوامە.

ڕوون كراوەتەوە، یەك تووشبووی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشان كرا، ئەویش ژنێكی تەمەن 38 ساڵی دانیشتووی گوندی كانی گەنیە و بەركەوتەی تووشبووانی پرسەی ماتەمینی گەڕەكی كارێزانە.

ئێستە لە كوردستان 310 كەس تووشی كۆرۆنا بوون، تا ئێستە 128 كەس چاك بوونەتەوە، بەڵام بەهەمان ڤایرۆس سێ‌ كەس لە سلێمانی مردوون.



وشە - رامیار جەواد