سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی عێراق، له‌باره‌ی كێشه هه‌ڵپه‌سێراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا گفتوگۆیان كرد.
كار بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هەولێر و بەغدا
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م نۆی نیسان، ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كردووه‌ته‌وه، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی عێراق ئه‌نجام دا.
زیاتر روون كراوه‌ته‌وه، سه‌رۆك وه‌زیران پشتیوانیی خۆی بۆ راسپاردنی كازمی ده‌ربڕی و دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵی له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور.
به‌یانی ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمی له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماری عێراقه‌وه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت هاته راسپاردن، دوێنێ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا پشتیوانی هه‌رێمی كوردستانی له كازمی راگه‌یاند.