دۆخی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و داخستنی بازاڕه‌كان گه‌یشتووه‌ته ئاستێك كه به‌پێی ئاماره‌كان، زیاتر 60٪ی هاووڵاتییانی هه‌ڕه‌شه‌ی برسێتی و نه‌بوونی بژێوی رۆژانه‌یان له‌سه‌ره و ئه‌وه‌ش وای كردووه میدیا و چاودێرانی ئه‌و وڵاته، پێشبینی سه‌رهه‌ڵدانی راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری دژی رژێمی ئێران بكه‌ن.
نابێ چاوه‌ڕوان بین كه خۆپێشاندانه‌كان به ئاكامی یه‌كلاكه‌ره‌وه بگات
ئێسته برسێتی و نه‌بوونی بژێوی رۆژانه به‌شێوه‌یه‌ك ته‌نگی به هاووڵاتییانی ئێران و به‌تایبه‌ت رۆژهه‌ڵاتی كوردستان چنیوه، مه‌ترسی ڤایرۆسی كۆرۆنایان فه‌رامۆش كردووه و چالاكێكی مه‌ده‌نی رۆژهه‌ڵاتیش ده‌ڵێ، پتانسیهلێكی زۆر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه بشڵه‌ژێت.
ئه‌فشین به‌هاریزه‌ڕ نووسه‌ر و چالاكی مه‌ده‌نی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌باره‌ی گوزه‌رانی هاووڵاتییان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ "وشه" روونی ده‌كاته‌وه، سه‌ره‌تا كه كۆرۆنا سه‌ری هه‌ڵدا هه‌ندێك له خه‌ڵك توانای دارایی ئه‌وه‌یان هه‌بوو بڕۆنه ماڵه‌وه، هه‌ندێكیش به ناچار له كاره‌كانیان به‌رده‌وام بوون. به‌ڵام دوای ئه‌م ماوه زۆره، هه‌مووی له‌و دۆخه بێزار بوون و گوزه‌رانیان بۆ ناكرێ. بڕێك له وه‌ڕه‌زیان و زۆر له‌به‌ر بژێوی سه‌خت و خوانی به‌تاڵ، كرێ ماڵ، كرێ دوكان، قیستی بانك، پسووله‌ی ئاو و كاره‌با و گاز و قه‌رز و فه‌رزی پێشبینی نه‌كراو.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، هه‌موو ساڵێك له‌م كاتانه زۆر كار هه‌ن كه ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌ۆخۆ، نه‌ورۆز هه‌لێكی باشه بۆ په‌یداكردنی پاره، كه‌چی سه‌دان كه‌سیان ئه‌وه‌شیان بوو، وه‌ك ده‌سمایه و چه‌كی بانكی كه‌وتووه‌ته پاشخان و له‌وانه‌یه به‌سه‌ریاندا بشكێته‌وه.
ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به دووری نازانێت سه‌رهه‌ڵدانێكی جه‌ماوه‌ری له سه‌رانسه‌ری ئێران‌دا روو بدات و ده‌ڵێ، سه‌رجه‌م ئه‌مانه و وه‌ڕه‌زی و كێشه‌ی ناوخۆی بنه‌ماڵه و نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌كی ئه‌وتۆ و دابه‌زینی نرخی داهات له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوودا، خه‌ریكه باسه‌كه به‌ره‌و ئاقارێكی ناخۆش و كاره‌ساتێكی كومه‌ڵایه‌تی په‌لكێش ده‌كات، له‌وه‌ی كه ئایا سه‌رهه‌ڵدانێك ڕوو بدات یان نا، هه‌رچه‌ند نیشانه و پتانسیێلهكانی تێدا به‌دی ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌م هه‌له جیاوازه و له‌وانه‌یه كاره‌ساتی گه‌وره‌تری به‌دوادا بێت.
زۆربه‌ی چاودێرانی سیاسی ناوخۆی ئێران پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن سه‌رهه‌ڵدانێكی جه‌ماوه‌ری به‌رفراوان له دژی ده‌سه‌ڵات له سه‌رانسه‌ری ئێران ده‌ست پێ بكات، سه‌رجه‌میان هۆكاری ئه‌و سه‌رهه‌ڵدانه بۆ برسێتی و ده‌سته‌وه‌ستانی رژێمی ئێران له به‌رانبه‌ر ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتییان ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانێكی له‌و شێوه‌یه له‌لایه‌ن رژێمی ئێرانیشه‌وه پێشبینی كراوه و رۆژی سێشه‌م، ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێران هۆشداری له سه‌رهه‌ڵدانی جه‌ماوه‌ری له ئێران دا و له راپۆرتێكدا داوا له حكوومه‌ت كراوه رێچاره‌یه‌ك بۆ بژێوی هاووڵاتییان بكه‌نه‌وه لایه‌نی كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی برسێتی كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی مرۆیی له ئێران نه‌خوڵقێنێت.
عیرفان رههنوون چالاكی سیاسی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌باره‌ی ئه‌و راپۆرته‌ی په‌رله‌مانی ئێران به "وشه"ی راگه‌یاند، ھوشداریی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی شوورای ئیسلامی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری سه‌رھه‌ڵدانه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌رییه‌كاندا، ھێمای ئه‌وه‌یه كه كاربه‌ده‌ستانی ڕژێم باشتر له خه‌ڵكی تر، قووڵایی ته‌نگژه‌كه ده‌بینن، چونكه خۆیان و به‌ڕێوه‌به‌رییه ناكارامهكهیان، ھۆكاری سه‌ره‌كیی ته‌نگژه و نه‌ھامه‌تییه‌كانی دانیشتووانی ئێرانن.
رههنوون پێی وایه، له خۆپێشاندانه‌كانی ڕابردوودا، زیاتر چینی كرێكار و ھه‌ژار و دانیشتووانی په‌راوێزی شاره گه‌وره‌كانی ئێران، بزوێنه‌ری خۆپیشاندانه‌كان بوون، به مایه‌پووچبوونی ده‌وڵه‌ت و ده‌سته‌وه‌ستانی له دانی مووچه‌ی كارمه‌ندان و چینی مامناوه‌نددا، ناڕه‌زایه‌تییه‌كان په‌ل ده‌كێشێته ناو گشت چین و توێژه‌كان و ئه‌وه‌ش ده‌توانێ مه‌ترسییه‌كی رژد بێ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامیی ئێران.
"به‌ڵام داته‌پینی ئابووری و ته‌نگژه‌ی ڕه‌وایی و به‌ڕێوه‌به‌ری، به ته‌نیایی ناتوانن ھه‌ره‌س به ڕژێمێكی سیاسی بھێنن. چونكه به‌بێ بوونی ئۆپۆزسیۆنێكی تۆكمه كه له‌لایه‌كه‌وه بتوانێ ڕێبه‌رایه‌تیی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان و خۆپیشاندانه‌كان بكات و له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌و چرا سه‌وزه به زلھێزه ناوچه‌یی و جیھانییه‌كان بدات كه پاش ھه‌ره‌سی ڕژێمی ئێسته، بۆشایی ته‌ناھی له ئێران‌دا پێك نایه‌ت، ئه‌گه‌ری ھه‌ره‌سی ڕژێمی ئیسلامیی ئێران زۆر لاوازه. كه‌واته ده‌توانین بێژین كه سه‌رھه‌ڵدانه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌رییه‌كان ئه‌گه‌رێكی به‌ھێزه، به‌ڵام به‌بێ بوونی ئۆپۆزسیۆنێكی تۆكمه و به پلان كه ھه‌م دڵگه‌رمیی به خه‌ڵك بدات و ھه‌م زلھێزه‌كان دڵنیا بكاته‌وه كه بۆشایی ته‌ناھیی پاش ڕووخانی ڕژێمی ئێسته پێك نایه‌ت، نابێ چاوه‌ڕوان بین كه خۆپێشاندانه‌كان به ئاكامی یه‌كلاكه‌ره‌وه بگات". عیرفان رههنوون وای گوت.
ئه‌و چالاكه سیاسییه پێشبینی ئه‌وه ده‌كات، له ئایندهی نزیكدا دوو ڕووداوی چاوه‌ڕوانكراو، كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆی دۆخی سیاسیی ئێران داده‌نێن كه یه‌كیان، ھه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماریی ئه‌مه‌ریكایه و ئه‌وی تریان ئه‌گه‌ری مردنی « خامنه‌یی» ڕێبه‌ری كۆمار ئیسلامییه.
دووپاتی ده‌كاته‌وه، بۆیه دۆخی سیاسیی ئێران به‌ته‌واوی ناجێگیره و ھه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان كراوه‌ن و ئه‌وه‌ی كه له ئاینده‌دا چی ڕوو ده‌دات، پێوه‌ندیی به كۆی ھۆكاره ناوخۆیی و ناوچه‌یی و جیھانییهكانهوه ھه‌یه كه ھه‌ندێ له‌و ھۆكارانه نه‌گۆڕن و ھه‌ندێكیان بگۆڕن، بۆیه پێشبینیكردنی ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم مه‌حاڵه، به دڵنیاییه‌وه زۆر دژواره. ئه‌وه‌ی كه ڕوونه ئه‌وه‌یه كه ناڕه‌زایه‌تییه‌كان ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ له په‌ره‌سه‌ندندان، ڕژێمی ئێرانیش نه‌ك ته‌نیا ھیچ پلانێكی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌نگژه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كانی نییه، به‌ڵكو به‌ته‌واوی له به‌رانبه‌ریاندا، ده‌سته‌پاچه و ده‌سته‌وه‌ستانه و ئه‌م دۆخه ناتوانێ جێگیر بێ، به دڵنیاییه‌وه ئاینده ئاوسی زۆر ڕووداو و گۆڕانكاریی گرنگ و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه.