گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا روونكردنه‌وه له‌باره‌ی هه‌واڵی كڕینی ئۆتۆمبێل بۆ وه‌زیرانی كابینه‌ی نۆیه‌م ده‌دات، داوا له داواكاری گشتی ده‌كات رووبه‌ڕووی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه بێته‌وه كه ده‌بنه هۆی ناسه‌قامگیری كۆمه‌ڵایه‌تی.
ئه‌م بابه‌ته دووره له راستییه‌وه و ھیچ بنه‌مایه‌كی نییه
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م نۆی نیسان، جووتیار عادل گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له هه‌ندێ كه‌ناڵی میدیایی ناوخۆیی، به‌مه‌به‌ستی به‌لاڕێدابردنی رای گشتی، هه‌واڵی بێ بنه‌ما بڵاو كراوه‌ته‌وه كه گوایه حكوومه‌ت ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2020 بۆ وه‌زیرانی كابینه‌ی نۆیه‌می كڕیوه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، ئه‌م بابه‌ته دووره له راستییه‌وه و ھیچ بنه‌مایه‌كی نییه. له‌م كاته ھه‌ستیاره‌دا پاراستنی سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی هاووڵاتییان و دابینكردنی خۆراك و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، له كاره پێشینه‌كانی حكوومه‌ته.
"ئه‌ندامانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، به هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتیی ئه‌م دۆخه هه‌ستیاره، هه‌ریه‌كه‌یان به‌پێی پسپۆڕییه‌كه‌ی، به‌ته‌واوه‌تی خۆیان بۆ پاراستنی ته‌ندروستیی گشتی هاووڵاتییان ته‌رخان كردووه". له روونكردنه‌وه‌كه‌دا وا نووسراوه.
گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی ده‌كاته‌وه، داوا له داواكاری گشتی ده‌كه‌ین، رێكاری پێویست به‌رانبه‌ر ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه بگرێته‌به‌ر كه ده‌بنه هۆی ناسه‌قامگیریی كۆمه‌ڵایه‌تی و نانه‌وه‌ی ئاژاوه بۆ مه‌رامێكی سیاسیی دیاریكراو و له‌مه‌ودوا رێ به‌م چه‌شنه چه‌واشه‌كارییانه نه‌دات.