سه‌رۆك بارزانی له پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی عێراق، له‌باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق گفتوگۆیان كرد.
با ئه‌و هه‌نگاوه ببێته هۆی له‌یه‌ك نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م نۆی نیسان، باره‌گای بارزانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی له‌ڕێی ته‌له‌فۆنه‌وه پێوه‌ندی به مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراوی حكوومه‌تی عێراق كرد.
زیاتر روون كراوه‌ته‌وه، له‌و پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا سه‌رۆك بارزانی پشتگیریی خۆی بۆ ڕاسپاردنی مسته‌فا كازمی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌تی عێراق ڕاگه‌یاند و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست.
باره‌گای بارزانی دووپاتی ده‌كاته‌وه، سه‌رۆك بارزانی هیوای خواست كه ئه‌و هه‌نگاوه ببێته هۆی له‌یه‌ك نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق و ده‌روازه‌یه‌كیش بێت بۆ چاره‌سه‌ربوونی كێشه و ته‌نگژه‌كانی عێراق.