وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان راگەیەنراوێكی لەبارەی حاڵەتەكانی كۆرۆنا لەماوەی 24 سەعاتی رابردوو بڵاو كردەوە و ئامارەكانی چاكبوونەوە لە هەڵكشانە.
ئەمڕۆ پێنجشەم نۆی نیسان، وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەیان بەوە كردووە، لەماوەی 24 سەعاتی ڕابردوو 1259 پشكنین ئەنجام دراوە كە 1047 لە هەولێر و 148 لە سلێمانی و 100 لە دهۆك بوون.
لهماوهى 24 سهعاتى رابردوو دوو حاڵهت تۆمار كراوه
هەروەها روونكراوەتەوە كە لە پارێزگای هەولێر یەك پۆزەتیڤ هەبووە، ژنێكە تەمەن (٣٨) ساڵ و دانیشتووی گوندی كانی گەنیە و بەركەوتەی تووشبووانی پرسەی ماتەمینی گەرەكی كارێزانە و لە پارێزگای هەڵەبجەیش حاڵەتێك تۆمار كراوە كە كوڕێكی تەمەن (٢٠) ساڵ وە بەركەوتووی تووشبووانی پێشووە.
كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان گەشتە 311 تووشبوو، لە نێویاندا سێ مردن هەیە و 135 نەخۆش چاكبووەتەوە و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشكی دان.