دەزگای خێرخوازی بارزانی، گهورهترین دەزگای خێرخوازی كه ماوەی چەندان ساڵە لە هەرێمی كوردستان كار دەكات و لەكاتی تەنگژەكاندا فریای خەڵكی لێقەوماو كهوتووه، وێڕای ئهوهی كارهكانیان بۆ ههموو پێویستێك بووه بێ جیاوازی، ههندێك تهنیا لهبهر ناوهكهی، ویستوویانه لێی بدهن و بیخهنه چوارچێوهی ململانێی حزبییهوه، بهڵام لهبهر ئهوهی دهزگهكه لهسهر ئاستێكی باڵاتر كار دهكات، ههموو ئهو ههوڵانهی پووچهڵ كردهوه.
وەك ئەوەی لە پێناسەی دەزگاكەدا هاتووە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی، دەزگایەكی ناحكومیی و ناسیاسی و قازانج نەویستە لە ساڵی 2005 لە هەولێر لەلایەن مەسروور بارزانی دامەزرا و بووە سەرۆكی بۆردی دامەزرێنەرانی دەزگاكه، بهڵام بهبێ ئهوهی هیچ دهستوهردانێكی حزبی كاری تێدا بكات. ئهمهیش وای كردووه لهلایهن ڕێكخراوهكانی نهتهوه یهكگرتووهكانهوه به فهرمی ددانی پێدا بنرێ و ههر كۆمهكییهكی بۆ كوردستان بێت، یهكسهر لهڕێی ئهو دهزگهیهوه مامهڵه دهكهن و دهیگهیهننه ههژاران و پێویستان.
لەلایەن گرووپێكی ناو یەكێتییەوە هەوڵی لەكەدار كردنی دەدرێ
دەزگاكە دەڵێن، بۆ دەستپێكی ئیش و كارە خێرخوازییەكانی، مۆڵەتی كاركردنی لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق لەچوارچێوەی رێكخراوە ناحكوومیەكان وەرگرتووە. دوای فراوانبوونی كارو چالاكیەكان و بەهاناوەچوونی ئاوارەو پەنابەران دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ویلایەتە یەكگرتووەكان ئەمەریكا لەساڵی (2016) مۆڵەتی كاركردنی وەرگرتووە، هەروەها فراوانبوونی پەیوەندییەكان و بەڕێكخراوەییبوونی ئیشوكارەكانی دەزگا بووە هۆی ئەوەی لە كۆبوونەوەی مانگی ئەپریلی 2016ی كارگێڕی و هەماهەنگی نەتەوەیەكگرتووەكان، بڕیار درا دەزگای خێرخوازیی بارزانی ببێت بە ئەندامی راوێژكاری تایبەت لە ئەنجوومەنی ئابووری و كۆمەڵایەتی (ئیكۆسۆك-ECOSOC)ی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان.
ئێستە كە هاووڵاتییانی كوردستان بە قۆناغێكی سەختدا تێپەڕ دەبن و كۆرۆنا بڵاو بووەتەوە دەزگاكە جارێكی تر لە ڕێی هێڵێكی گەرمەوە هاوكاری پێشكەشی هاووڵاتییان دەكات. هەرچەندە هیچ مۆركێكی حزبی بە دەزگاكەوە دیار نییە و بەپێی ئەرشیڤی كارەكانیان وەك دەزگایەكی نیشتمانی كار دەكەن، بەڵام لەلایەن گرووپێكی ناو یەكێتییەوە هەوڵی لەكەدار كردنی دەدرێ.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی سنووری كوردستان و عێراقی تێپەڕاندووە، لەهەریەك لە وڵاتانی (توركیا-سوریا –یۆنان- سربیا…)كاری كردووە، بۆ ئەنجامدانی پرۆژەكان پشت بە هاوبەش و سپۆنسەرەكانی دەبەستێت كە رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان و كۆمپانیا ناوخۆییەكانی كوردستان و عێراقن، بەو هۆیەشەوە لەلایەن وڵاتانەوە وەك دەزگایەكی گەورەی نەتەوەی لە كوردستان دەبینرێ ئەوەیش وای كردووە لەماوەی رابردوو چەندان رێكخراوی نێودەوڵەتی و وڵاتان هاوكاریان بكەن.
بەپێی زانیارییەكانی "وشە" لەماوەی چەند ڕۆژی رابردوو بۆ بڕینی ئەو هاوكاریانە و هەوڵدان بۆ لەكاداركردنی دەزگاكە پەرلەمانتارێكی یەكێتی بەبێ پرسی سەرۆكی پەرلەمان و بە نووسراوی پەرلەمان داوای لە كونسوڵگەكان كردووە هاوكاری ئەو دەزگایە نەكەن.
پەرلەمانتارەكە لە نووسراوەكەیدا دەزگاكەی وەك حزبی ناو بردووە، بەڵام "وشە" زانیویەتی هیچكام لەو دامەزراوانەی نووسراوی ئەو پەرلەمانتارەیان بەناوی "كاروان گەزنەیی" پێ گەیشتووە وەڵامیان نەداوەتەوە.
نووسراوەكەی ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی كە بە "نایاسایی" دادەنرێ كاردانەوەی لێ كەوتەوە و رێبوار بابكەیی سەرۆكی لیژنەی پێوەندییەكانی پەرلەمانی كوردستان بۆ "وشە" گوتی، هەڵوێستیان دەبێت و دەزگا نێودەوڵەتییەكان ئاگەدار دەكەنەوە كە ئەو نووسراوە نایاساییە.
هەروەك ئاماژەی بەوە كرد، لیژنەكەی پەرلەمانی كوردستان پشتگیری وەزارەتی ناوخۆ دەكات لەوەی كۆمەك و هاوكاری لە رێی دەزگای خێرخوازی بارزانی دابەش بكرێ.
دەزگاكە گرنگی بە سێكتەرەكانی (پەروەردە، تەندروستی، ئیدارەدانی كەمپ، ژیانەوانی، خۆراك، پەناگە، ئاو و ئاوەڕۆ) هەروەها پرۆژەی تایبەتی هەیە بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت و بێ باوكان بەناوی پرۆژەی (ئازیزان) دەدات.
خاوەر عەلی سوودمەندێكی دەزگای خێرخوازی بارزانییە و بۆ "وشە" گوتی، ناوی لە دەزگاكە تۆمار كراوە و بەردەوام هاوكاری پێ دەكات. ئەو دەڵێ " هەرگیز هەستێكی وای لا دروست نەبوو كە دەزگاكە سەر بەلایەنێكی سیاسیی بێ و زۆر مرۆڤانە كاردەكەن".
هەموو ئەو هەوڵانەی گرووپێكی ناو یەكێتی بۆ لێدان لە دەزگای خێرخوازی بارزانی لە بەرانبەر ئەوەیە كە دەزگایەكی خێرخوازی بەناوی تر و بۆ بەرژەوەندی حزبی بكەنەوە تا كۆمەك و هاوكارییەكان بە دەستی ئەوان بكات.
دەزگای خێرخوازی بارزانی هیچ وەڵامێكی بۆ ئەو هەوڵانە نەبووە، بەڵكو لەبەرانبەردا راگەیەنراوێكیان بڵاو كردووەتەوە و دەڵێن، رۆژانە لە رێگای هێڵی گەرمی دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە دەیان خێزانی هەژار و كەمدەرامەت پەیوەندی دەگرن بە مەبەستی دابینكردنی هاوكاری خۆراكی بۆیان.
هەروەها دەزگای خێرخوازیی بارزانی رای دەگەیەنێت، ئەم هاوكارییانە تەنیا ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە لە رێگای هێڵـی گەرمی ٠٧٥٠٢٠٦١٥١٥ ەوە پێوەندی دەگرن و لە رۆژانی داهاتووشدا هەوڵ دەدرێت لە بەهاوكاری لەگەڵ كەسانی خێرخواز و رێكخراوە مرۆییەكانی دیكە لە پارێزگاكانی دیكەی كوردستانیش بەردەست بكرێت.