كه‌مێك پێش ئێسته نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان 10% بەرز بووه‌وه و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 35.20 دۆلار.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت نرخه‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه دۆخی جاران
هۆكارى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى
نه‌وت، بۆ ڕێككه‌وتنی نێوان سعوودیه و رووسیا بۆ دابه‌زاندنی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت دەگەڕێتەوە، له‌به‌ر ئه‌وه ئێسته به‌های به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به رێژه‌ی 7.3% به‌رز بووه‌ته‌وه.
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی ڕێككه‌وتنی نێوان ریاز و مۆسكۆ، به‌های نه‌وت له بازاڕه‌كانی دنیا به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بووه‌ته‌وه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت نرخه‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه دۆخی جاران.
بڕیاره له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئۆپێك پڵاس هه‌ریه‌ك له وڵاتانی به‌رازیل، ئه‌رجه‌نتین، كۆڵۆمبیا، میسر، ئه‌نده‌نووسیا و توباگۆش به ڤیدیۆ كۆنفرانس به‌شداری بكه‌ن.
جگه له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ، بڕیاره سبه‌ی هه‌ینیش كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی وزه‌ی گرووپی 20 به‌ڕێوه بچێت. پێشبینی ده‌كرێ له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا وڵاتان ئه‌مه‌ریكاش ناچار بكه‌ن بچێته پاڵ پلانی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و به‌شداری له سه‌قامگیركردنی بازاڕه‌كه بكات.
جێی باسه نرخی نه‌وت له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا نزیكه‌ی 10 دۆلار هه‌ڵكشاوه و له سه‌رووی 33 دۆلار ده‌فرۆشرێت و پێشبینی هه‌یه له‌گه‌ڵ رێككه‌وتنی ئۆپێك پڵاس نرخه‌كه‌ی زیاتر به‌رز ببێته‌وه بگاته 55 دۆلار و ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنیش نه‌كرێ ئه‌وا دووباره داده‌به‌زێته‌وه.