یاسای چاكسازی چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. دوێنێ سه‌رۆكی حكوومه‌ت یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی به‌ڕێوه برد و رای گه‌یاند، چاكسازی هه‌موو بوار و سێكته‌ره‌كان ده‌گرێته‌وه.
دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر، سه‌رۆكی هه‌رێمی کوردستان واژووی له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای چاكسازیی كرد و بوو به یاسا، هاوكات پاش ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ جێبه‌جێكردنی یاساكه پێڕه‌وێكی له ماوه‌ی دوو مانگدا ئاماده كرد.
له چه‌ند ساڵی رابردوودا به لێشاو خه‌ڵك له كه‌رتی گشتیدا دامه‌زرێنراوه
له هه‌موو خولێكی هه‌ڵبژاردن، لایه‌نه سیاسییه‌كان كارنامه و به‌رنامه‌یان ئه‌نجامدانی چاكسازییه، به‌ڵام ئه‌نجامیان نه‌داوه. كابینه‌ی نۆ، به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سروور بارزانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، یه‌كه‌م خاڵ له كارنامه‌كه‌ی له په‌رله‌مان خوێندیه‌وه ئه‌نجامدانی چاكسازی بوو. له‌و كاته‌وه هه‌نگاو بەرەو ئەو چاكسازییە دەنرێت.
زیاد جه‌بار ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، زۆر ژماره لێره و له‌وێ ده‌گوترێ كه به جێبه‌جێكردنی یاسای چكسازی داهات بۆ حكوومه‌ت ده‌گرێته‌وه! ڕاستییەکەی داهات ده‌گه‌رێته‌وه بۆ حكوومه‌ت، به‌ڵام كه‌متر له 100 ملیار دینارە، یان ده‌گوترێ ژماره‌ی مووچه‌خۆر كه‌م ده‌كرێته‌وه.
هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی نه‌بوونی ستراتیج و به‌رنامه له چه‌ند ساڵی رابردوودا به لێشاو خه‌ڵك له كه‌رتی گشتیدا دامه‌زرێنراوه. هه‌روه‌ها كوردستان له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی گه‌نج كه ده‌بوو به‌رهه‌مێنه‌ر هه‌بێت، بووه‌تە کۆمەڵگەیەکی به‌ركاربه‌ر.
هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی ملیۆنێك و 258 هه‌زار مووچه‌خۆره
ئه‌رشه‌د ته‌ها دكتۆرا له سیاسه‌تی ئابووری، بۆ "وشه" هێمای كرد، په‌ندوه‌رگرتن باشترین رێگه‌یه بۆ ده‌ربازبوون له قه‌یران و نه‌هامه‌تییه‌كانی دێنه پێشەوه. كابینه‌ی نوێ مه‌به‌ستییه‌تی چاكسازی ئه‌نجام بدات ئه‌وه‌ی دیكات هه‌نگاوێكه له هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی.
روونی كردەوه، به چاكسازی ده‌توانیین له گشت سێتهرهكاندا پشت به خۆمان ببه‌ستین، به‌تایبه‌ت كه قه‌یرانی دنیایی رووده‌دات. داهاتی سه‌ره‌كیمان نه‌وت نه‌بوایه و پشتمان به سێكتەری کشتوكاڵ و گه‌شتیار و پیشه‌سازی ببه‌ستایه، ئێسته كه تەنگژە لە دنیادا رووی داوه، ده‌مانتوانی زۆر باشتر به‌رگه بگرین.
له‌به‌رانبه‌ردا سه‌میر هه‌ورامی ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای سیستمی بایۆمه‌تری بۆ "وشه" ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی مووچەخۆرانی ئاشکرا کرد و گوتی: هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی ملیۆنێك و 258 هه‌زار مووچه‌خۆره، به‌ڵام خه‌ڵكێكیش هه‌یه خۆی له بایۆمه‌تری تۆمار نه‌كردوه.
ئه‌وه‌یش یه‌كێكه له هه‌نگاوه بۆ هه‌نگاونان بۆ چاكسازی گه‌وره
ئه‌رشه‌د ته‌ها ئه‌وه‌ی خسته ڕوو، حكوومه‌ت له فه‌رمانگه‌كانی خۆی مووچه‌ی به‌لاش ده‌دات به فهرانبهرهكانی له‌كاتێكدا هیچ به‌رهه‌مێكیان نییه، بۆیه ده‌بێت بێ به‌رهه‌مه‌كان بخرێنه شوێنك كه به‌رهه‌میان هه‌بیت.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ پێدانی مووچه، مانگانه پێویستی به 880 ملیار دیناره، به‌پێی زانیارییه‌كان "وشه" ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت له یه‌كه‌م هه‌نگاوی چاكسازیدا، ده‌رماڵه‌كان رێك بخاته‌وه نزیكه 450-475 ملیاری مانگانه بۆ ده‌گرێته‌وه.
محه‌مه‌د سهعدەدین ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان رای گه‌یاند، چاكسازی دادپه‌روه‌ری له مووچه‌خۆراندا جێبه‌جێ ده‌كات، بۆ ئهوەیش حكوومه‌ت مووچه‌خۆرانی كه‌م ناكاته‌وه، به‌ڵكو دادپه‌روه‌ری ئه‌نجام ده‌دات. ئه‌وه‌یش یه‌كێكه له هه‌نگاوه بۆ هه‌نگاونان بۆ چاكسازی گه‌وره.
پسپۆڕانی ئابووری پێیان وایه حكوومه‌تی هه‌رێم به ئه‌نجامدانی ئه‌و چاكسازییه، له رووی نێودهولهتییهوه، ده‌توانێت متمانه و پشتوانی زیاتر به ده‌ست بهێنێت به تایبه‌ت كه حكوومه‌ت له قه‌یران دابێت.