بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر رای گەیاند، ئەمڕۆ تووشبوویەكی تری كۆرۆنا لە شارەكەدا چاك بووەتەوە و رەوانەی ماڵەوە كراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەم نۆی نیسان، د.بژار موسی گوتەبێَژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر بۆ "وشە" گوتی، تووشبوویەكی تر دوای ئەوەی چەند پشكنینێكی دڵنیایی بۆ كراوە و ڤایرۆسی كۆرۆنای پەڕاندەوە.
تەنیا لە هەولێر 29 كەس كە تووشبووی كۆرۆنا بوون چاك بوونەتەوە
ڕوونیشی كردەوە كە ئێستە تەنیا لە هەولێر 29 كەس كە تووشبووی كۆرۆنا بوون چاك بوونەتەوە.
كۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان گەشتە 311 تووشبوو، لە نێویاندا سێ مردن هەیە و 136 نەخۆش چاكبووەتەوە و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشكی دان.