مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان پێوەندی بە بەرێوەبەری پۆلیسی هەولێر و سلێمانی و دهۆكەوە دەكات و داوای رێنوێنیان لێ دەكات و دووپات دەكاتەوە كە ئەگەر هاووڵاتییان پابەندی رێنوێنییەكان بن بە زووترین كات دەتوانین ئەو رەوشە ئاسایی بكەینەوە.
مەسروور بارزانی پێشتر راستەوخۆ قسەی لەگەڵ سەرۆكی تیمی پزیشكانی رووبەرووبوونەوەی كۆرۆنا لە هەڵەبجە كردبوو
مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان لە پێوەندییەكەیدا داوا دەكات كە بەرێوەبەری پۆلیسی ئەو پارێزگایانە بە تەواوی ژیانی خەڵك بپارێزن و دەڵێ" ئەفسەر و كارمەندانی هێزەكانی ناوخۆ جێی شانازیمانن".
سەرۆك وەزیرانی كوردستان دەڵێ، هەر داواكاییەكتان هەیە پێم بگەیەنن تا ئەركی ئێوە سووكتر بكەین.
مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان لە ماڵ و منداڵی ئەفسەرانی وەزارەتی ناوخۆ دەپرسێتەوە و بەرێوەبەری پۆلیسی هەولێر دەڵێ" 21 سەعات لە ئەركدان". لەبەرانبەردا مەسروور بارزانی بە پێكەنینەوە دەڵێ" لەماڵەوە رێگەت دەدەن بڕۆیتەوە".
مەسروور بارزانی پێشتر راستەوخۆ قسەی لەگەڵ سەرۆكی تیمی پزیشكانی رووبەرووبوونەوەی كۆرۆنا لە هەڵەبجە كردبوو.