بەگوێرەی راگەیەنراوێكی فڕۆكەخانەی هەولێر، فڕۆكەیەكی دیپلۆماتی و لە جۆری بۆینگ 9-787 ڕاستەوخۆ لە ئەمەریكا گەشتی كردووە و لە فڕۆكەخانەی هەولێر نیشتووەتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەم شەشی ئایار، لە ڕاگەیەنراوێكی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئاشكرا كراوە، هەولێر فڕۆكەیەكی دیپلۆماتی و لە جۆری بۆینگ 9-787 ڕاستەوخۆ لە ئەمەریكا گەشتی كردووە و لە فڕۆكەخانەی هەولێر نیشتووەتەوە
یەكەمجارە لە مێژووی فڕۆكەخانەی هەولێر، گەشتێكی راستەوخۆ لە ئەمەریكاوە رێك دەخات
ڕوون كراوەتەوە، ئەو گەشتە راستەوخۆیە ماوەی 10 سەعات و 33 خولەكی خایاندووە، یەكەمجارە لە مێژووی فڕۆكەخانەی هەولێر، گەشتێكی راستەوخۆ لە ئەمەریكاوە رێك دەخات.
تەلار فایەق بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رای گەیاندووە، سەرەڕای ئەم كاتە سەختە كە پێیدا تێپەڕ دەبین، ئەمە بە خاڵێكی گرنگ دادەنرێت لە مێژووی گەشەسەندنی فڕۆكەخانە و هەرێمەكەمان. ئەمە یەكەمین گەشتی لەم جۆرەیە، بەڵام جێیەكی مێژوویی دەبێت لای ئێمە.
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە رووی گەشتە بازرگانییەكانەوە داخراوە تا 22ـی ئایار بەپێی بڕیارێكی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عێڕاقی.