ناوەندی ئاماری ئەمەریكا لە راپۆرتێكدا كۆی قەبارەی هەناردە و هاوردەی وڵاتی بڵاو كردەوە و ئامارەكان ئەو راستییە دەردەخەن كە بەراورد بە سێ مانگی یەكەمی ساڵی رابردوو، دابەزینێكی بەرچاو تۆمار كراوە.
كۆی قەبارەی هەناردەی شتومەك و خزمەتگوزارییەكان لە سێ مانگی یەكەمی ئەمساڵ گەیشتووەتە نزیكەی 604 ملیار دۆلار كە بەراورد بە سێ مانگی یەكەمی ساڵی رابردوو، 3.5% كەمی كردووە.
قەبارەی هاوردەی ئەمەریكا بریتی بووە لە 733 ملیار و 705 ملیۆن دۆلار
هاوكات قەبارەی هاوردەی ئەمەریكا بریتی بووە لە 733 ملیار و 705 ملیۆن دۆلار كە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، 6.3% كەمی كردووە.
بە گشتی تەرازووی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی ئەمەریكا بە زیانی ئەمەریكا بووە و كورتهێنانی تەرازووی بازرگانی وڵاتەكە گەیشتووەتە 130 ملیار دۆلار. كورتهێنانی بازرگانیی ئەمەریكا بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو 28 ملیار دۆلار دابەزیوە.
بەگوێرەی
رادیۆ فەردا ئەوەی ئاماژەی پێ كرا، قەبارەی كۆی كاڵا و شتومەك و خزمەتگوزارییەكان بووە، بەڵام ئەگەر كاڵا و شتومەك بە تەنیا حیساب بكرێ، ئەوا بەو دەرەنجامە دەگەین كە رێژەكە زۆر زیاتر دابەزیوە.
زۆرترین دابەزینی هەناردە لە مانگی ئاداردا بووە كە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئەمەریكا بڵاو بووەوە.