به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له رۆژنامه بیانییه‌كان بڵاو كراونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ریكا و هه‌سه‌ده ئاماده‌كاریى ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى دادگایه‌ك ئاماده بكه‌ن تا تیرۆریستانى داعش دادگایى بكه‌ن، له‌و كاته‌یشدا گفتوگۆى ئه‌مه‌ریكا و تیرۆریسته گیراوه‌كان له گرتووخانه‌ى حه‌سه‌كه ده‌ستى پێ كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى كۆتایى به ئاژاوه‌ى ناو گرتووخانه‌كه بهێنرێت.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات ناسراو به "هه‌سه‌ده" راى گه‌یاندووه یاخیبوون و ئاژاوه‌كانى ناو گرتووخانه‌ى حه‌سه‌كه كۆتایى پێ هاتووه، رۆژنامه‌كان ئاشكراى ده‌كه‌ن كه ئاژاوه‌كانى ناو گرتووخانه‌كه به‌رده‌وامه و ئه‌مه‌یش وای له ئه‌مه‌ریكا كردووه تیمێك ره‌وانه‌ى لاى تیرۆریسته گیراوه‌كان بكات، تا دانوستاندنیان له‌گه‌ڵ بكات به ئامانجى ئه‌وه‌ى كۆتایى به ئاژاوه‌كان بهێنن.
ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ داعش ده‌ستى به دانوستاندن كردووه
هاوكات باس له‌وه‌یش ده‌كرێت ئه‌مه‌ریكا ده‌ستى به ئاماده‌كاریى كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى شوێنى دادگایه‌ك دابنرێت و تا ده‌ست به دادگایى ئه‌و تیرۆریستانه بكرێت كه له گرتووخانهكهدان.
رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌بى جه‌دید" ئه‌مڕۆ له راپۆرتێكدا باسى له‌وه كردووه، رۆژى یه‌كشه‌مى رابردوو هه‌سه‌ده له‌سه‌ر زارى گوته‌بێژه‌كه‌ى راى گه‌یاندووه، یاخیبوونى تیرۆریستانى داش له گرتووخانه‌ى سه‌ناعه له گه‌ڕه‌كى گوێران له شارى حه‌سه‌كه كۆتایى هاتووه، كه‌چى به پێچه‌وانه‌وه‌ى راگه‌یاندنه‌كه‌ى هه‌سه‌ده ده‌رده‌كه‌وێ ئاژاوه‌كان به‌رده‌وامییان هه‌بێت، چونكه ئه‌مه‌ریكا ده‌ستى به دانوستاندن له‌گه‌ڵ تیرۆریستانى داعش كردووه تا كۆتایى به یاخیبوونه‌كه بهێنن.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ رۆژنامه‌كه باسیان له‌وه كردووه، ئاژاوه‌كه رۆژى شه‌موو ده‌ستى پێ كردووه و تا شه‌وى رابردوویش به‌رده‌وام بووه. هه‌مان سه‌رچاوه ده‌ڵێن تیرۆریستانى داعش ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ند قاوشێكى به‌شى رۆژهه‌ڵاتى گرتووخانه‌كه گرتووه. بۆ رێگرتنیش له هه‌ر رووداوێكى نه‌خوازراوى وه‌ك راكردنى به كۆمه‌ڵ، هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و ئاسایشى هه‌سه‌ده كه تایبه‌ت به پاراستنى گرتووخانه‌كه ته‌واوى ده‌وروبه‌رى گرتووخانه‌كه‌یان گرتووه و ته‌نانه‌ت ئه‌و رێیانهشیان داخستووه كه به‌ره‌و گرتووخانه‌كه ده‌چن.
سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن شه‌وى رابردوو تیمێكى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى "ئه‌مه‌ریكا" له‌ناو گرتووخانه‌كه چوونه‌ته لاى تیرۆریستانى داعش و له میانه‌ى گفتوگۆ پێى راگه‌یاندوون، هاوپه‌یمانى فه‌رمانى به هه‌سه‌ده داوه هۆڵێكى دادگا ئاماده بكات بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وانى تێدا دادگایى بكرێت. تیمه‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكا به تیرۆریسته گیراوه‌كانیان گوتووه دادگاكه له لایه‌ن دادگایه‌كى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت نه‌ك هێزه‌كانى هه‌سه‌ده.
سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه كردووه، گیراوه‌كانى داعش به تیمه‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكایان راگه‌یاندووه ئه‌وان بۆیه یاخى ده‌بن تا دادگایى بكرێن نه‌ك بۆ راكردن ئه‌م كاره بكه‌ن، هه‌روه‌ها داوایان له هه‌سه‌ده‌یش كردووه بارودۆخى ته‌ندروستى و خواردنیان باشتر بكه‌ن.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌بى جه‌دید" بڵاو كراونه‌ته‌وه، ئه‌و گرتووخانهیهى حه‌سه‌كه ته‌نیا ئه‌و تیرۆریستانه‌ى داعشى تێدایه كه راپۆرته‌كه به "چهكداریى ئاسایى" وه‌سفیان ده‌كات، باسى ئه‌وه‌یش كراوه ئه‌و كه‌سانه‌ى كه سه‌ركرده‌ى تیرۆریستین و مه‌ترسیان هه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بۆ گرتووخانهیهكى تر گوێزراونه‌ته‌وه.
هه‌ر به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كان، نزیكه‌ى پێنج هه‌زار تیرۆریستى داعش له گرتووخانه‌ى سه‌ناعه گیراون.
له‌باره‌ی دادگایى تیرۆریستانى داعش باس له‌وه كراوه، هۆڵى دادگایى له رۆژهه‌ڵاتى قامیشلۆ داده‌نرێت و هه‌سه‌ده ده‌ستى به دروستكردنى كردووه، ستافى دادوه‌رى دادگاكه‌یش له فڕه‌نسا و ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ڵمانیا پێكده‌هێنرێت، سه‌ره‌تایش ته‌نیا ئه‌و تیرۆریستانه‌ى داعش دادگایى ده‌كرێن كه ره‌گه‌زنامه‌ى سووری‌یان هه‌یه، جارێ ده‌ست به دادگایى داعشه بیانییه‌كان ناكرێت.
كێشه‌كه‌ى داعشه گیراوه‌كان و راگرتنى كه‌سوكاریان له كه‌مپه‌كان، یه‌كێكه له‌و كێشه ئاڵۆزانه‌ى دواى نه‌مانى ده‌سه‌ڵاتى داعش له سووریا به‌رۆكى هه‌سه‌ده و هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى گرتووه، چونكه ژماره‌یان ده‌یان هه‌زار تیرۆریست گیراون كه زیاتر له 12 هه‌زار كه‌سیان خه‌ڵكى بیانین.
سه‌ره‌تا داعشه‌كانى سووریا دادگایى ده‌كرێن
دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا چه‌ند جارێك داواى له وڵاتانى دنیا كردووه، تیرۆریستانى خۆیان ببنه‌وه و له وڵاتانى خۆیان دادگاییان بكه‌ن، به‌ڵام هیچ یه‌كێك له وڵاتان ئاماده‌ییان نه‌بووه گوێڕایه‌ڵى داواكه‌ى تره‌مپ بن.
ئه‌وه‌یش وایكردووه گرتووخانه‌كانى رۆژئاواى كوردستان هه‌میشه له ژێر ههڕهشهدابن، چونكه ناوه ناوه تیرۆریسته گیراوه‌كان هه‌وڵى راكردن ده‌ده‌ن و هه‌سه‌ده‌یش رووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه، له ماوه‌ى دوو مانگى رابردوویشدا چه‌ندان تیرۆریست له كاتى راكردن كوژراون.