فرمێسك مسته‌فای هونه‌رمه‌ند و شانۆكاری كورد له‌باره‌ی دواكاری هونه‌ریی خۆی و كاریگه‌ریی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌ر وه‌ستانی كاره هونه‌رییه‌كانی و ژیانی ئاشكرا ده‌كات.
ئێسته له درامای (دواشه‌و) بۆ شه‌وانی ڕه‌مه‌زان پێشكه‌ش ده‌كرێت ڕۆڵی خه‌مان ده‌گێڕێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌م شه‌شی ئایار، فرمێسك مسته‌فای هونه‌رمه‌ند و شانۆكاری كورد به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له كاتی كه‌ره‌نتیندا سێ كاری ڤیدیۆیی پێرفۆرمانسم به ئه‌نجام گه‌یاند، یه‌كێكیان به‌ناوی "ماسكه‌كان داگرن" به ھاوبه‌شی له‌گه‌ڵ نیگار حه‌سیب قه‌ره‌داغی. ئه‌ویتر به‌ناوی "له گۆكه‌وتن" به ھاوكاری سه‌ركه‌وت سه‌عید. سێیه‌میان به‌شێكه له پرۆژه‌ی ڕێناز، جه‌سته‌ی ژن و كۆرۆنا، به ھاوبه‌شی له‌گه‌ڵ نه‌زه‌ند به‌گی خان، میدیا ڕه‌ئووف، دكتۆر سالار سه‌عید و دكتۆر ڕێبوار سه‌عید ئه‌نجام دراوه.
زیاتر گوتی، "له‌و كاره ھونه‌رییانه‌ی ده‌بوو نمایش بكرانایه و له‌به‌ر ئه‌م بارودۆخه وه‌ستان. له مانگی نیسان سێ نمایشی شانۆییمان وه‌ستاند، ھه‌روه‌ھا مانگی ئایار دوو نمایشی تر، ئه‌ویش شانۆگه‌ریی "له‌م ته‌مه‌نیشمدا به نھێنی جگه‌ره ده‌كێشم" in meinem Alter Raucher ich immer noch heimlich. ھه‌روه‌ھا له كۆتایی مانگی شوبات فیلمی ئه‌ڵمانی in Feuer واته له ئاگردا یه‌كجار له‌سه‌ر سینه‌ماكانی ئه‌ڵمانیا نمایش كرا. له‌به‌ر بارودۆخی په‌تای كۆرۆنا ڕاگیراوه."
ڕوونی كرده‌وه، "له كارێكم هانی منداڵانم دا و داوایام لێیان كرد، هه‌ریه‌كه‌یان له لای خۆیه‌وه نیگارێكی په‌لكه‌زێڕینه بكێشێت، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ دروستكردنی گه‌شبینی و هیوا و خۆشویستنی ژیان لای منداڵان، هه‌روه‌ها وه‌ك هه‌وڵێك بۆ به‌شداریی پێكردنی منداڵان له هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی په‌تای كۆرۆنا".
فرمێسك مسته‌فا ناوێكی دیاری ناو شانۆیی كوردییه، ساڵانێكی به‌رچاوه سه‌رقاڵی كاركردنه له بواری شانۆدا به‌تایبه‌ت نواندن، ئه‌زموونی هونه‌ری ئه‌و دابه‌ش ده‌بێت بۆ سێ قۆناغ، سه‌ره‌تای كاركردنی له به‌غدا و دواتر له كوردستان، ئه‌ویتریان له ئه‌وروپا درێژه‌ی ده‌بێت، بۆیه ئه‌مه وایكردووه كاری له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی كورد و بیانی‌دا بكات، ئێسته له درامای (دواشه‌و) بۆ شه‌وانی ڕه‌مه‌زان پێشكه‌ش ده‌كرێت ڕۆڵی خه‌مان ده‌گێڕێت، له‌دایكبووی شاری سلێمانییه و كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كانی ته‌واو كردووه، تا ئێسته له كوردستان و ئه‌وروپا به‌شداری ده‌یان شانۆیی كردووه و یه‌كێكه له ئه‌كته‌ره هه‌ره سه‌ركه‌وتووه‌كانی كوردستان، ھه‌روه‌ھا وه‌ك نووسه‌ریش له رۆژنامه و گۆڤاره‌كان وتار و گۆشه‌ی جیاوازی ھه‌بووه.