سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دنیا به چه‌ندان نهێنی و شوێنه‌واری ناوداریی پڕ له شتی نه‌دۆزراوه به‌ناوبانگه، شوێنه‌وارناسان و شاره‌زایان له بواریی ئێسكهپهیكهریی ده‌یناسۆڕ ئاشكرایان كردووه كه له بیابانه‌كانی باكوری رۆژئاوای كیشوه‌ریی ئه‌فریقا ئێسكهپهیكهریی ده‌یناسۆڕێك دۆزراوه‌ته‌وه كه پێش 100 ملیۆن ساڵ له‌ناو دهریانكاندا ژیاوه.
ماڵپه‌ڕیی "
thesun"ی به‌ریتانی ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه له باكوری رۆژئاوایی ئه‌فریقا و له نێوان ناوچه بیابانییهكانیی ئیرچیدیا و ئیرفود ئێسكهپهیكهریی ده‌یناسۆڕێك دۆرزارهوهتهوه كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گاته 100 ملیۆن ساڵ پێش ئێسته، ئه‌وه‌یش گوتراوه كه دهیناسۆڕهكه گۆشت خۆربووه و خاوه‌ن قه‌باره‌ییه‌كی زهبهلاحبووه.
دوای توێژینەوەکان دەرکەوتووە کە دەیناسۆڕەکە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 100 ملیۆن ساڵ پێس ئێستە
دوای توێژینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه ئه‌م ده‌یناسۆڕه له ده‌ریادا ژیاوه و پێش 100 ملیۆن ساڵ ئه‌و ناوچانه هه‌موو ئاو بووه، به‌ڵام ئێسته بوونه‌ته بیابان، شاره‌زایان شێوه‌ی دهیناسۆڕهكه بۆ دڕنده‌یه‌كی ئاویی چوار په‌ل ده‌گه‌ڕێننه‌وه كه خاوه‌ن ددانی تیژ و جهستهیهكیی زه‌به‌لاحه.
ئه‌وه‌یش ئاشكرا كراوه كه ده‌یناسۆره‌كه 50 پێ درێژبووه و كێشه‌كه‌یشی شه‌ش تۆن بووه و له‌سه‌ر خواردنی بوونه‌وه‌ره بچووكه‌كانی ناو ده‌ریا ژیاوه و مێژووه‌كه‌یشی بۆ 100 ملیۆن ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه.