وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاند، به‌پێی ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌به‌رده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایییه، دابه‌شكردنی مووچه به‌رده‌وام ده‌بێت و هێشتا واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مامۆستایان دیار نییه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م شه‌شی ئايار، ئالان حه‌مه سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی كه په‌یامنێری "وشه" ئاماده‌ی بوو، ورده‌كاری ئاماده‌بوونی له كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان خسته‌ڕوو ڕای گه‌یاند، له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی كوردستان زۆر بابه‌تی روون كردووه‌ته‌وه و پلانی ته‌واویش بۆ خوێندن و تاقیكردنه‌وه‌كان دانراوه.
به‌پێى ئه‌و پاره‌ى له‌به‌رده‌سته دابه‌شكردنى مووچه به‌رده‌وام ده‌بێت
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه فتهی داهاتوو مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابه‌ش ده‌كرێ، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاند، هێشتا قسه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی نه‌كردووه كه خشتهكه چۆنه و هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه‌ی مامۆستایان دابه‌ش ده‌كرێ یان نا، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و پاره‌ی له‌به‌رده‌ستی حكوومه‌ته دابه‌شكردنی مووچه به‌رده‌وام ده‌بێت.
پێشتر وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند كه ڕۆژی پێنجشه‌م و یه‌كشه‌م مووچه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوور و وه‌زاره‌تی ناوخۆ دابه‌ش ده‌كرێ، بۆیه پێده‌چێ كۆتایی هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه‌ی مامۆستایان دابه‌ش بكرێ.