پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوە لەبارەی لێسەندنەوەی پارێزبەندی لە ژمارەیەك پەرلەمانتار دەكات و كۆبوونەوەكە سبەی سەعات یەكی دوای نیوەڕۆ بەرێوە دەچێت.
بە گوێرەی نووسراوێكی پەرلەمانی كوردستان، لە دانیشتنی سبەیدا، دەنگدان لەسەر هەڵگرتنی پارێزبەندی چوار ئەندام پەرلەمان دەخرێتەڕوو كە ئەوانیش بریتین لە (ئومێد عەبدولڕەحمان حەسەن سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان و عەلی حەمە ساڵح سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان و شیرین ئەمین عەبدولعەزیز پەرلەمانتاری گۆڕان و سۆران عومەر پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی).
گوشاری فراكسیۆنەكان دروست كرابوو بۆ ئەوەی ئەو بڕگە لەبەرنامەی كار لاببرێ
رۆبینا تیاری ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بۆ "وشە" دووپاتی لەوە كردەوە كە دانیشتنەكە بەرێوە دەچێ، هەرچەندە گوشاری فراكسیۆنەكان دروست كرابوو بۆ ئەوەی ئەو بڕگە لەبەرنامەی كار لاببرێ، بەڵام لانەبراوە.
بابەتی هەڵگرتنی پارێزبەندی بەهۆی سۆران عومەر پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی رووی دا، كاتێك چەندان تۆمەتی بۆ سەرۆك وەزیرانی كوردستان هەڵبەست و حكوومەتیش شارستانیترین ڕێی هەڵبژارد كە پەنا بردنە بۆ یاسا.
لابردنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتار، واته ڕێگه‌دان به ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له‌سه‌ر دۆسییه‌یه‌كی دیاریكراو لێپێچینه‌وه له په‌رله‌مانتار بكات، به‌و مه‌رجه‌ی به ده‌نگی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاران ئه‌و پارێزبه‌ندییه‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵبگیرێ.