پەرلەمانی عێراق دانیشتنی سەعاتێك دوا دەخات

:: PM:09:48:06/05/2020 ‌

بەپێی هەواڵەكان زۆرینەی فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی عێراق ئامادەی تەلاری پەرلەمان بوونە و مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو خەریكی كۆبوونەوەیە لەگەڵ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان، پەرلەمانیش دانیشتنەكەی بۆ ماوەی سەعاتێك دوا خست.
دانیشتنی پەرلەمان نزیك بووەتەوە
وەك لە میدیاكانی عێراق هاتووەتە بڵاوكردنەوە، ژمارەی ئەندامانی پەرلەمان لە فراكسیۆنە جیاجیاكان كە ئامادەی پەرلەمانن، گویشتووەتە زیاتر 200 ئەندام، وەك ئامادەسازییەك بۆ سازكردنی دانیشتنی دەنگدان لەسەر كابینەی حكوومەتی كازمی، لەوكاتەی بە پێی یاسا پێویستە 165 پەرلەمانتار ئامادە بن بۆ تەواوبوونی نیساب.

بەپێی زانیارییەكان هەریەك لە هاوپەیمانییكانی "سائیروون" و "حیكمە" و "نەسڕ" و كورد و سوننە بە تەواوەتی ئەندامانیان لە پەرلەمان ئامادەن و زۆرینەیان پاڵپشتی لە تێپەڕكردنی حكوومەتی كازمی دەكەن، لەوكاتەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق بەهۆی ناتەواوی نیساب، دانیشتنەكەی بۆ سەعاتێك دواخست.

بەپێی زانیارییەكان بەمدواییە كازمی گۆڕانكاری بەسەر لیستی كاندیدانی كابینەی حكوومەتەكەی كردووە، لەوانە وەزارەتەكانی داد و كشتوكاڵ و كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، ئەوە كە تا ئێستە ئەندامانی هاوپەیمانی "فەتح"، نەگەیشتوونەتە پەرلەمان و زۆرینەی فراكسیۆنەكانیش لەسەر دواخستنی دەنگدان بە هەردوو وەزیری نەوت و دەرەوە رێككەوتوون. 




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل