كۆمپانیای ئۆدیی ڕای گه‌یاند، هه‌رزانترین ئۆتۆمبێلی كاره‌باییان نمایش كردووه كه ساڵی داهاتوو ده‌خرێته بازاڕه‌وه، ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌وه‌ی فرۆشێكی زۆریی هه‌بێ له دنیادا، چونكه به‌هۆی ئه‌م دۆخه‌ی ئێسته‌ی دنیا تێی كه‌وتووه به‌رهه‌مه كاره‌باییه‌كان كه‌متر ده‌فرۆشرێن.
شاره‌زایان له ماڵپه‌ڕی "
caranddriver"ی تایبه‌تی میكانیكیی ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه، كۆمپانیای ئۆدی له نوێترین به‌رهه‌میدا ئۆتۆمبێلێكی كاره‌بایی له گرووپی "Audi Q4 e-tron"ی 2021یی نمایش كرد، به‌ڵام جیاواز له به‌رهه‌ماكانی ئه‌و گرووپه ئه‌م ئۆتۆمبێله نوێیه‌ی مۆدێل به‌رزه له جۆری "SUV" سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌یش به كه‌مترین نرخ ده‌فرۆشرێت.
ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه ساڵی داهاتوو به‌نرخیی 45 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رده‌ست ده‌بێ
كۆمپانیای ئۆدی ئه‌وه‌یشی ڕوون كردووه‌ته‌وه، ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه ساڵی داهاتوو به‌نرخیی 45 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رده‌ست ده‌بێ كه ئه‌مه تا ئێسته هه‌رزانترین نرخه كه بۆ ئۆتۆمبێلیی كاره‌بایی دانراوه.
ئۆدی كۆمپانیایه‌كی ئه‌ڵمانییه، تایبه‌ته به‌دروستكردنی ئۆتۆمبێل، ئه‌و كۆمپانیایه سه‌ر به گرووپی كۆمپانیاكانی ڤۆڵكسواگۆنه و مێژووی دامه‌زراندنی كۆمپانیاكه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1899، به‌ڵام دوای دامه‌زراندن و ده‌ست به‌كاربوونی ئه‌و كۆمپانیایه، چه‌ند كێشه‌یه‌كی تووش بوو و نه‌یتوانی كاره‌كانی به‌باشی بكات، تا ساڵی 1969 كه له‌و كاته‌وه توانی قازانجێكی زۆر بكات و ئێسته‌یش خاوه‌نی چه‌ندان ئۆتۆمبێلی به‌هێزه و ساڵانه داهاتێكی زۆری هه‌یه.